گرژی نێوان تورکیە و ڕووسیە سەرلەنوێ هەڵیداوە

0
637

وەزارەتی بەرگری ڕووسیە پێشتر ڕایگەنادبوو کە هەندێ بەڵگەیان لە دەست دایە کە نیشان دەدات تورکیە خۆی ئامادە دەکات تا هەندێ عەمەلیاتی نوێ لە سووریە ئەنجام بدات.

تورکیە وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێ: سووریە دەیهەوێ بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، سەرنجی جیهان لەسەر جینایەتەکانی ناو سوورە لاڕێ بکات.

ئەحمەد داوود ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیە لە سەردانی خۆی لە لەندەن، هێزە حکومەتییەکانی سووریە و ڕووسیەی تاوانبار کرد کە ئەو ڕێگایانەیان داوەتە ژێر هێرش کە پێیدا یارمەتی مرۆیی لە ئانکاراوە دەچێ بۆ حەلەب.

ئۆغڵوو هەروەها گوتی: ڕووسیە و دەوڵەتی سووریە دەیانهەوێ هەمان کار لە حەلەب بکەن کە لە “مەزا” کردیان و ئەو جینایەتە دووپات بکەنەوە کە ئۆغڵوو بە ئابلۆقی برسیایەتی ناوی برد.

شایانی باسە کە ئەوە جاری چەندەمە کە ڕووسیە، تورکیە بە دەست تێوەردان لە کار و باری سووریە تاوانبار دەکات.

پێویست بە ئاماژەیە کە دوای دانیشتنی ژنێڤ، جان کێری گوتی: دەوڵەتی سووریە و ڕووسیە خوازیاری چارەسەری سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریە نین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.