گرژیی نێوان دەزگای دادوەری و دەوڵەتی ڕووحانی هەروا بەرەو زێدەبوونە

0
725

ڕۆژی کورد: دوابەدوای ئەوەی کە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێستای کۆماری ئیسلامی، دەزگای دادوەریی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە خۆیان لە ڕادەست کردنی بابەک زەنجانی بە وەزارەتی ئیتلاعات بواردووە و لە دۆسیەکەشیدا هاودەستەکانی ڕوون نەکراونەتەوە، موحسێنی ئێژەی ـیش داوای ڕوونکردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی ستادی هەڵبژاردنی ڕوحانی دەکات

ڕۆژی کورد: غوڵامحسێن مۆحسنی ئێژەیی، جێگری یەکەم و وتەبێژی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، داوای کرد تا چاوکانییە داراییەکانی ستادی هەڵبژاردنی حەسەنی ڕوحانی، لە خولی پێشووی سەرۆک کۆماری دا ڕوون بکرێتەوە و دەربکەوێ لە کوێوە دابین بووە.

ئێژەیی لای وایە دەوڵەتی ڕوحانی، خەڵکی بەلارێدا بردووە.

ئێژەیی لە وڵامی ڕوحانیدا کە گوتبووی ئامادەیە هەموو سەرچاوە داراییەکانیان ڕوون بکاتەوە و ئاشکرای بکات دەڵێ “ئەگەر وایە بۆ ڕاوەستاون و چما نایکەن؟”

موحسێنی ئێژەیی ڕووی قسەی لە عەلی ئەکبەر تورکان، بەرپرسی ستادی هەڵبژاردنی پێشووی ڕوحانی  دەڵێ: “لانیکەم بۆ یەک ستادی هەڵبژاردن زیاتر لە ٢٠ میلیارد پێویستە، بڵێن لە کوێتان هێناوە؟”، تورکانیش دەڵێ با سەرجەم بەربژێرەکانی تر سەرچاوە داراییەکانیان بخەنە ڕوو ئەو کات ئێمەش دەیکەین.

لە هەمبەر قسەکانی حەسەن ڕوحانی کە حەوتووی ڕابردوو خستوونیە ڕوو، سادق لاریجانی ـیش هەڵویستی گرتووە و ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە وڵامێکی توند بەرەو ڕوحانی گوتی: “بابەک زەنجانی بانگەشەی ئەوە دەکا کە میلیرادها تمەنی وەک یارمەتی پێشکەش بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کردووە. ئێمە قسەیەکمان نیە و دەتوانین سەرجەم ئەو کەسانەی کە بابەک زەنجانی بانگەشەیەکی لەسەریان هەیە، بانگ بکەین و ئەگەر پێویست بێ دەستبەسەریان بکەین تا ڕوون دەبێتەوە ئەو باسە چیە و چۆنە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت