گرووپێکی موزیکی کوردی بەناوی ” ڕاسانی خۆڕهەڵات ” لە وڵاتی ئاڵمان دامەزرا

0
1050

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، گرووپێکی موزیکی کوردی بەناوی “ڕاسانی خۆڕهەڵات” بۆ یەکەم جار لە شاری بێڕڵین، پایتەختی وڵاتی ئاڵمان دامەزرا.

بڕیارە ئەو گرووپە موزیکە کوردییە بە زمانەکانی”کوردی”، “ئاڵمانی”، “ئینگلیزی”، “بولغاری”، “تورکی”، “فارسی” و”عەرەبی” بەرهەم بداتە دەر و کار بکات.

ئەندامانی ئەم گرووپە لە ژەنیاران و گۆرانیبێژانی وڵاتە جیاجیاکانی جیهان پێکهاتووە و کەڵک لە ئامێرگەلی جیاوازی موسیقایی و شێوازی موزیکی جیا وەردەگرێ.

ئەوە بۆ یەکەم جارە گرووپێکی لەم شێوە لە هەندەران پێکبێت کە بەشێکی هەرە زۆری بەرهەم و چالاکیەکانی بە کوردی بێت.

ئەندامانی ئەم گرووپە کە شێوازی موزیکی نەتەوە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی ئەژەنێت بریتین لە :

فەرهاد ئەمینی، ژەنیاری گیتار و پیانۆ و هارمۆنیکا

مەروان سەفی، ژەنیاری کەمان

دلۆڤان شەمزین، ژەنیاری ساز یان باغڵەمە

ڕێمیگیۆس، ژەنیاری کلارنێت، فلوت، باڵەبان

ئادریانێس جی گیم، ژەنیاری تەپڵ، دڕامس، ئاکاڕدیۆن، کەمان

فواد ئەمینی، فتۆگرافی گرووپ و هاوکاری مەنیجێر

تەلۆ، بەڕێوەبەری گرووپ

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت