کەجەکە، ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیە ڕاگەیاند

0
711

ڕۆژی کورد: سەرۆكایەتیی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە کوردستانی باکوور ئەوەی پێویستە هەنگاو بنێت دەوڵەتی توركیایە، ئەوەی بكەوێتە سەر شانی ئەوانیش ئامادەن جێبەجێی بكەن.

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لە قەندیلەوە ڕۆژی شەممە 30ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند: “بۆچارەسەركردنی پرسی كورد لەسەر بانگەواز و لێدوانەكانی ئەم دواییە، كە هەندێك وڵات بۆ چارەسەركردنی پرسەكە لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەندێك دامەزراوەش كاردەكەن. هەروەها هەندێك رێكخراوی دۆست لە باشووری كوردستان، لە توركیا و هەندێك هێزی فشار، هێزەكانی دیموكراسی  پێداگری لەسەر چارەسەری پرسی كورد دەكەن و داوای گەڕاندنەوەی هەدەپە بۆ دیالۆگ لەپێناو چارەسەری دەكەن، بۆیە بەپێویستمانزانی رای خۆمان ئاشكرا بكەنین. ئێمە دەڵێین بۆ چارەسەری پرسی كورد ئەوەی پێویستە هەنگاو بنێت دەوڵەتی توركیایە.”

كەجەكە هەروەها گوتووشیەتی: “پێویستە دەسەڵاتدارێتی ئاكپارتی بۆئەوەی نیازی خۆی بۆ چارەسەری پرسی كورد نیشان بدات، بۆ چارەسەری هەنگاو بنێت، بڕیاربدرێت شاندێكی پەرلەمان كە هەدەپەشی لەنێودابێت لەگەڵ ڕێبەرەكەمان گفتوگۆی ئاشتی دەستپێبكەن. ئەو دەرفەتەی ڕێبەر ئاپۆ داوای دەكات، لە دیدار لەگەڵ رێكخستنەكەی، پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، كۆمەڵگەی مەدەنی، عەلەوییەكان، ڕۆژشنبیران پێویستە نادیدە نەگیرێت. ئێمە ئامادەین چ بەرپرسیارییەتێك بكەوێتە سەرشانمان جێبەجێی بكەین.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.