کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات، کۆتایی پێهات

0
1748

ڕۆژی کورد: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەرێکراوە، کۆتایی هاتنی کۆنگرەی شەشەمی خۆی ڕاگەیاندووە.

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە نێر ناوی “کۆنگرەی شەهیدان”، ڕۆژی هەینی 18ی خاكەلێوەی 1396 ـی هەتاوی و لە دوای سێ شەو و رۆژ كار و چالاکی، كۆتایی پێهات.

كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات كە لە پاش تەواو هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی ئامادەكاری لە رۆژی 14ی خاكەلێوە دەستی بەكارەكانی كرد.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

كۆنگرە بە هەڵسەنگاندن و تاوتوێ‌ كردنی رەوشی جیهان و ناوەچە و بارودۆخی ئێران و كورد بە گشتی و خەباتی گەلەكەمان لە كوردستانی ئێران و زەمینە خۆش كردن و  بەرچاوروونی كار بۆ دارشتنی بەرنامەیێكی نوێ بۆ 4 ساڵی داهاتوو، هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی بە سیاسەت و بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەم كرد و لە دوای قسە و باسێكی تێروتەسلی ئەندامانی كۆنگرە لەسەر زۆرێك لە خاڵ و بەرنامەكانی سازمانی خەبات، بەرنامە و پەیرەویی نێوخۆیی كۆنگرەی شەشەم ئامادەكرا و لێژنەیێك راسپێردرا بۆ ئەوەی خاڵە پەسەندكراوەكانی تێدا جێگیر بكەن.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیه، لە كونگرەدا چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر لە لایەن ئەندامانەوە بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی كاروباری سازمان لەهەموو بارەكانی سیاسی، نیزامی، ئەمنیەتی، تەبلیغاتی، دیپلۆماسی، تەشكیلاتی نەهێنێ‌ و زۆر بابەتی دیكە لە لایەن كۆنگرەوە پەسەند كران.

ئەو خاڵانە بریتین لە:

1ـ پرۆژەی دامەزراندنی ناوەندی راوێژكاران لە نێو ئەندامە لەمێژینە و دیارەكانی سازمانی خەبات و هەروەها كەڵك وەرگرتن لە كەسایەتیە دیارەكان لە ناوخۆی كوردستان.

2ـ بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات.

3ـ زیاد كردنی رێژەی ئافرەتان لە سەركردایەتی دا و گرینگی دان بە پرسی ئافرەت.

4ـ هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كوردستان، و چەندین پرۆژە و بەرنامەی تر لە خاڵە ئەرێنیەكانی كۆنگرەی شەشەم بوون.

خالێكی تری جێی سەرەنج هەڵبژاردنەوەی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی وەك سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە ناو كۆنگرەی شەشەم و بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بوو، ئەوەش لەدوای پێشكەش كردنی پرۆژەی سكرتێری گشتی  بەشێوەی كۆمیتە لەلایەن كاك بابەشێخەوە هات، بۆ دابەش كردنی هێز و كردنەوەی مەیدان بۆ باقی رێبەرایەتی و ئەندامان  لە پۆستی بەرێوەبەری گشتی دابوو كە لە لایەن ئەندامانی كۆنگرە پەسند نەكرا و بڕیار درا كە سكرتێر لە ناو كۆنگرە هەلبژیردرێ‌ و متمانەی پێ بدرێتەوە.

لەدوای كۆتایی هاتنی هەموو بڕگە و بەشەكانی راپۆرت و ئەساسنامە و پێداچوونەوە بە بەش و ئورگانەكان،  بڕگەی هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێ دەستی پێكرد و بۆ ئەو مەبەستە ئەندامانی كۆنگرە خۆیان بەربژێر كرد و لە پرۆسەیێكی دیموكراتیك و نەهێنی دا ئەو بەریزانە وەك ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و جێگرانیان هەڵبژیردران.

ــــ  جەلال خوشكەلام

__ كامیل نورانی فەرد

__  بەختیاری عەزیزی

ــــ  زێنەب حوسێنی

ــــ  عەلی بەهرامی

ــــ شیلان محەممەدی

__ ئارام سلیمانی

ــــ ئەوین فەرەجی

جێگرانی كومیتەی ناوەندی:

ــــ  رێبوار حسێنی

ــــ  شۆرش حاجی

لەدوای هەلبژێرانی ئەندامانی سەركردایەتی نوێی سازمانی خەبات كوردستانی ئێران بە بەڵێن بە رۆحی شەهیدان بۆ كاروهەڵسورانی بێ ووچان، كۆتایی بە كارەكانی كۆنگرەی شەشەم هێندرا و لە كەشێكی دۆستانە و رەفیقانە دا پیرۆزبایی لە هاورێیانی سەركردایەتی نوێ كرا.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

كۆنگرەی شەشەم

18ی خاكەلێوەی 1396

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت