کۆمپانیای گۆگڵ یارمه‌تی په‌نابه‌ران دەدا

0
596

کۆمپانیای گۆگڵ ژمارەیەکی زۆری ئامێری کۆمپیوتێر بەسەر ئاوارەکانی وڵاتی ئاڵمان دا دابەش دەکا.

کۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەو ئاوارانەی دەیانەوێ بخوێنن، بڕیاری داوە پڕۆژەیەک لەژێر ناوی (ریکۆنێکت) بۆ پەنابەران ئەنجام بدا، کە تیایدا ٢٥ هەزار ئامێری کۆمپیوتەری جۆری (کرۆم بوک) بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش بکات کە لە وڵاتی ئەڵمان نیشتەجێن.

هەروەها کۆمپانیای گۆگڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان هەوڵ دەدەن هاوکار بن لە بەرنامەی ئوروپا بۆ تێکەڵکردن و گونجاندنی پەنابەران بە کۆمەڵگەی ئوروپایی.

بەپێی هەواڵەکەی کۆمپانیای گوگڵ، کۆمپانیای (تلیکۆم)یش بڕیاری داوە لە ٦٥ خێوەتگەی پەنابەراندا خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران دابین بکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.