کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی شیعەی بەحرەینی لەو وڵاتە، دژکردەوەی توندی نواند

0
723

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ئیرنا، بەهرام قاسمی، چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدرانی سێ هاووڵاتیی شیعەی بەحرەینی بە تاوانی بۆمب نانەوە، ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە “بەو کردەوە هەڵنەسەنگێندراوەی خۆی، جارێکی تر نیشانی دا کە بەدوای چارەسەریی بێ ئاریشە و کردنەوەی ڕێگا بۆ دەربازبوون لە قەیران لە بەحرەیندا نیە”.

لە حاڵێکدا هەر ئەمڕۆ لە گوندێکی شاری میاندواو لە پارێزگای ئورمیە، کەسێک لە گوندەکەی خۆی لە سێدارە درا، قاسمی، لەسێدارەدانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەرحرینیەی بە نیشانەی گرتنە بەری ئاراستە ئەمنیەتییەکان و چەقبەستوویی سیاسیی تەواو لەو وڵاتە زانی و گوتیشی: “دەوڵەتی بەحرەین بەدوای ڕێگای چوونە دەری وڵاتەکەی لە قەیران نیە و هەمیشە بۆ سەرکەوتن، کەڵک لە ڕێگاچاری تەناهی و سەرکوتکارانە و کوشتاری دڕندانەی دژبەرانی خۆی وەردەگرێ”.

لە حاڵێکدا کۆماری ئیسلامی دوکتور قاسملووی لەسەر مێزی دانوستان تیرۆر کردووە، قاسمی هەروەها باسی لە هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی بەحرەین لە ڕێگای، وتووێژ و دانوستان کرد و گوتی: “بە گرتنە بەری ڕێکارە تەناهییەکان، دانانی کۆسپ و سەپاندنی گوشار لەسەر ڕێبەرانی دژبەران و لەداردانی بەندکراوە سیاسییەکان، ڕێگا بۆ هەر جۆرە دانوستانێکی سیاسی، ڕۆژ بەڕۆژ، تەسکەبەرتر و داخراوتر دەبێ و ئەو وڵاتە بەرەو چەقبەستووییەکی سیاسی دەبات”.

عەباس ئەلسەمئح، سامی مەشیمەع و عەلی ئەلسەنکیس، لەلایەن دادگای بەحرەینەوە بەوە تاوانبار کرابوون کە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕێگای تەقاندنەوەی بۆمب، بوون بە هۆی کوژرانی دوو مەئمووری ئینتزامیی بەحرەین و ئەفسەرێکی ئیماراتی.

لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسەر، ڕەخنەی توندی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە و مایا فوئا، بەڕێوەبەری گرووپی مافی مرۆڤی “ڕیپێریو” کە بنکەکەی لە لەندەنە، ئەو کردەوەی بە پێشێل کردنی شەرماویانەی یاسای ناونەتەوەیی، پێناسە کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت