کچە کوردێکی باشووری لە ئاڵمان کوژرا

0
584

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەست ڕۆژی کورد گەیشتوون ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممە لە شاری هانۆڤەرـی وڵاتی ئاڵمان کچێکی کوردی کوردستانی باشوور کوژراوە.

شایەتحاڵێک لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: ئەو خاتوونە کوردە کە کچێکی کوردی کوردستانی باشوور و دانێشتووی وڵاتی ئاڵمان ىوو ناوی شیلان ـەو  لە ئاهنگی بووک گواستنەوەدا، لە لایەن کوڕی مامی خۆی داوای خۆشەویستی لێدەکرێ کە لە لایەن کۆچکردوو شیلان ـەوە ڕەد دەکرێتەوە.

کوڕی مامی کە لەو کاتەدا سەرخۆش بووە و دەمانچەی پێ بووە، بە دەمانچە هەڵدەکوتێتە سەری و دوو فیشەکی پێوە دەنی و مخابن هەر لەوێ گیانی لە دەست دەدا.

لە دوای ئەو ڕووداوە پۆلیسی هانۆڤر دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکە، دەست بەسەر دەکەن.

10553523_1583799995275089_7976357560151929250_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.