ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی تایبەتیی شانۆ لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو و کچە شانۆکارێکی کورد بە ناوی “شەونم یووسفی” خەڵکی ورمێ، لەوحی ڕێزلێنانی وەدەست هێنا.
ئەو کچە شانۆکارە کوردە پلەی یەکەمی لە فێستیڤاڵ و کێبڕکێی شانۆنامەی بەدەست هێنا و بەو پێیە شەونم یووسفی لە ماوەی ئەمساڵدا پێنجەمین خەڵاتی ڕیزلێنانی خۆی وەرگرت.
شەونم یووسفی لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی شاری سەقز، تەندیس، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی یەکەمی ڕۆڵی باشترین ئەکتەری ژنی شانۆی “خەج و سیامەندی” بۆ خۆی تەرخان کرد.
ئەو شانۆکارە کوردە بەهۆی دەورگێڕان لە شانۆی”خەج و سیامەند” لە شارەکانی ورمێ، سەڵماس، شنۆ، هەروەها باتمانی کوردستانی باکوور، ناوبانگی زۆری وەدەست هێنا.
شانۆی “خەج و سیامەند” لە دەرهێنەریی ڕەسووڵ بەنگین لە شاری ورمێ، چیرۆکی دڵداریی”خەج” و “سیامەند”ە.