کچە تکواندۆکارێکی مهابادی وەک تکواندۆکاری ناودەوڵەتی ناسرا

0
1168

ڕۆژی کورد: سەمیرا عەلی ئاقا، کچە تێکواندۆکاری مهابادی دوای بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی ناودەوڵەتیی کوکی وان ـی فیدراسیۆنی تکواندۆ، وەک تکواندۆکاری ناودەوڵەتی هەڵبژێردرا.

ئەو تاقیکارییە لە ڕۆژانی ٢٦ تا ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ماڵی تیکواندۆ لە تاران لە ٢ قۆناغی پەروەردە و تاقیکاریدا بەڕێوە چوو.

سەمیرا عەلی ئاقا توانی لەو تاقیکارییەدا، دانی ٣ـی کوکی وانی جیهان وەدەست بهێنێت.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردەی خەڵکی مهاباد لە کوردستانی خۆرهەڵات، پشتێنی خۆڵەمێشیی دانی ٣ی ئێرانی هەیە و یەکەم تکواندۆکاری ئافرەتی مهابادیە کە توانویەتی پلەی ڕاهێنەری و دادوەری لە بواری وەرزشیی خۆیدا وەدەست بهێنێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت