کچەشاعیرێکی سنەیی، خەڵاتی خۆی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد

0
685
دەربڕینی ناڕەزایەتی و بێزاری لە کوشتنی کۆڵبەرانی بێ دەرەتانی کورد، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە پەرەسەندن دایە، شاعیران، نووسەران و هونەرمەدانیش بە شێوەی جیاجیا، ئەو ناڕەزایەتیەی خۆیان دەردەبڕین
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، خاتوونێکی شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی خۆی بە نیشانەی پشتگیری کردن لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کوشتنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.
خاتوو سروە مەجیدی”، شاعێر و نووسەری خەڵکی سنە، براوەی خەڵاتی خۆی  پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.
خاتوو سروەو ئەو خەڵاتەی لە یانزەهمین فستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی بانە، وەرگرتووە.
یازدەیەمین فستیڤواڵی سەراسەریی چیرۆکی بانە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی دیسامبیر ٢٠١٧ بەرانبەر بە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری بانە کۆتایی بە چالاکیەکانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ساڵانە دەیان کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەکوژرێن و بریندار دەبن.
بێکاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی پیشەسازی و هەبوونی سیاسەتی هەڵاواردن لە بواری ئابووری لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە، بووە بە هۆکار کە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستانیانی شارە سنوورییەکان، ڕوو لە پیشەی دژوار و سەختی کۆڵبەری دەکەن.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیاریانە، تەنانەت بەشێک لە قوتابیانی ناوەندی و دواناوەندیش، کۆڵبەری دەکەن و گیانیان لە مەترسی دایە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.