کوڕێکیتەمەن شازدە ساڵانی خەڵکی کاشمەری ئێران، هاوکات لەگەڵ دو کچی هاوتەمەنی خۆی زەماوەندی کردو ژیانیهاوبەشی پێکهێنا.
نادر کە تەمەنی ١٦ ساڵانە و هێشتا تەمەنی نەگەیشتۆتە تەمەنی یاسایی (١٨ ساڵان)، لەگەڵ ئەو دوو کچە کەم تەمەنەدا ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و بە جۆرێک لەو بوارەدا ڕێکۆرددارە.
نادر سەرەتا لەگەڵ کچە پووری خۆی زەموەندی کردووە و دواتر ئاشقی کچێکی تر دەبێت و ئەویش دەخوازێت و بەو هۆیەشەوە هاوکات لەگەڵ هەردووکیان ژیانی هاوبەشی پێکهێنا.
بە پێی لێدوانی خۆیان، هەر دوو خێزانەکەی نادر، لەو ژیانە هاوبەشە ڕازین وخۆشحاڵن کە بەو شێوە زەماوەندیان کردووە.
نادر خەڵک و نیشتەجێی گوندی دێهمیان ـی سەر بە شارستانی کاشمەرە کە سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەویە و ئەو ژیانە هاوبەشەش لەو گوندە پێکهاتووە.