کوشتن و بێ سەروشوێن بوونی هاووڵاتیان لە کوردستان، بەردەوامە

0
980

ڕۆژی کورد: لە ماوەی ئەم ساڵی هەتاویدا، تا ئێستا تەرمی چەندین هاووڵاتی بە مردوویی و بێ گیان لە دەرەوەی شارەکان و دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون دۆزراوەتەوە و هیچ کاتیش ڕوون نابێتەوە کە هۆکاری کوشتن یان شێوەی مردنەکە چۆن بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، تەرمی هاونیشتمانییەک بە ناوی محەممەد بەهاری، کوڕی عەبدووڵا، خەڵکی ئاوایی گەڵێن ـی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دوای ٢ حەوتوو بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەنداوی وەحدەتی سنە، دۆزراوەتەوە.

ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە پزشکیی یاسایی سنەیە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

محەممەد بەهاری، وەستای کاشیکاری بووە و ماوەی ١٠ ساڵ بووە کە لە سنە نیشتەجێ بووە.

پێشتریش، ڕۆژی شەممە 13ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، تەرمی  “ئازاد مورادی کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی خاممسان ـی سەر بە کامیاران، کە لە ڕۆژئاوای تاران خەریکی کرێکاری بووە، و ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەز بەنیازی سەردانی دوکتور لە ماڵ دەرکەوتبوو لە ڕێگای سولاغان ـی تاران بە کوژراوی دۆزراوەتەوە”.

هەروەها تەرمی کاویان پارسا ، مێرمنداڵی وەرزشوانی مەریوانی دوای ماوەی نزیک بە ٢ ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوون، ڕۆژی سێ شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە قەڵای ئیمامی ئەو شارە دۆزرایەوە.

پێشتریش چەند حاڵەتی لەم شێوەیە لەلایەن ناوەندی ڕۆژی کوردەوە تۆمار کراوە و هەواڵەکەی بلاو کراوەتەوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت