کوردستان دەبێتە خاوەنی دۆمەینی فەرمی

0
547

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان بڵاوکراوەتەوە؛ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی کۆتایی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان .KRD  رادەگەیێنێت و بەم هەنگاوە گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.

.KRD  لەسەر ئاستی جیهانی ئامادە و بەردەستکراوە کە بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەر لایەنێک و کێشەی نەبونی دۆمەینی گۆنجاو بۆ تاکی کوردستانی، دام و دەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری وتی  ” ڵەو سەردەمەی کە لە جیهان بە خێراییەکی سەرسورهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاد دەکات،  .KRDدەبێتە هۆی بەردەست بونی دوبارەی چەندین ملیۆن دۆمەین کە پێشتر لە تی ئێل دی یەکانی تر تۆمار کراون”

بە پێی ڕێنماییەکانی ICANN  بو تۆمارکردنی دۆمەین ، ئێستاچەندەها کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی .KRD  لەرسەتاسەری جیهان.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلکترۆنی دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان بکەن:

www.dot.krd

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.