کوردستانی باشوور/ دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بوونه ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی

0
1055

دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون. 

ڕۆژی کورد:  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی “بنەسڵاوه”ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران.

لە پێوەندییە دا ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان” کوردستان میدیا “ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی ئەم بۆمبه، سەلاح و کۆڕەکەی به تۆندی بریندار بوونه.

سەلاح ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێره و بەم هۆیەوە چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە هەڕەشە کوشتنی لێ‌ کرابوو.

زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە دواتر بڵاو دەکەینەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.