کورتەفیلمی “ماسی” لە فستڤاڵی ناونەتەوەیی فیلمی “میکە” بەشدار دەبێ

0
736

ڕۆژی کورد: فیلمی “ماسی”، بەرهەمی سامان حوسێن پوو، دەرهێنەری کوردی کوردستانی خۆرهەڵات لە فستڤاڵی ناونەتەوەیی فیلمی “میکە” کە بڕیارە لە ١٩ تا ٢٦ی مانگی فێوریەی ٢٠١٧ لە شاری والسیا بەڕێوە بچێت، بەشدار دەبێ

کورتە فیلمی “ماسی” لە دەیان فستیڤاڵی ناونەتەوەیی فیلم، نیشان دراوە و چەندین خەڵاتیشی وەرگرتووە.

ئەو کورتەفیلمە، بەسەرهاتی پیرەژن و پیرەپیاوێکە کە کێشەی بێ ئاویان هەیە و باس لە کێشەکانیان دەکات.

بڕیارە فیلمی “ماسی” لەگەڵ چەند فیلمێکی بەرهەمی وڵاتانی هولەند، لەهێستان، ئاڵمان، ئەمریکا، ئۆرۆگۆئێ، ئوسترالیا، ڕووسیە، چێک، ئیرلەند، بریتانیا، سعودیە، ئارژانتین، مێکزیک، هیند و ئیتالیا، ڕکە بکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت