کرێکارانی شارەوانیی شنۆ، ماوەی ٤ مانگە مووچەیان پێنەدراوە

0
913

ڕۆژی کورد: دوابەدوای نەدرانی مووچەی کرێکارانی شارەوانیی لە شارەکانی کوردستان وەک مهاباد و ڕەبەت، کرێکارانی شنۆش ماوەی ٤ مانگە مووچەکانیان دواکەوتووە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شاره‌وانیی شنۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٤ مانگە مووچە و مانگانەی كرێكارانی “ژینگەی سەوز”ـی ئه‌م شاره‌ی نەداوە.

ڕێژەی ئەو کرێکارانە ٢٦ كه‌سەوتا ئێستا و لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا، به‌ بیانووی جۆارجۆر خۆ خۆ لە دانی مووچەکەیان دەبوێرن.

کرێکاران و فەرمانبەرانی کشت و سەنعەتی مهابادیش، سەرەڕای چەندین ڕۆژی بەردەوام مانگرتن و دەربڕینی گازندەی خۆیان، تا ئێستاش هیچ وڵامیکیان بۆ مووچەی دواکەوتووی ١٦ مانگەیان وەرنەگرتۆتەوە.

ماوەی ٣ ساڵە ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە یان مووچەیان پێنەدراوە و یان لە باشترین حاڵەتدا بە ٦ مانگ جارێک ٥٠٠ هەزار تمەنیان پێ دەدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت