کریس کۆچێرا، هاوڕێ باوەفاکەی کوردان، کۆچی دوایی کرد

0
1155

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کریس کۆچێرا، هاوڕێ باوەفا و هەمیشەییەکەی کورد و کوردستان و هەڤاڵی نزیکی شەهید دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو، ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕانسە کۆچی دوایی کرد.

کریس کۆچێرا ڕۆژنامەنووس و توێژەری فەڕەنسییە ، توێژینەوەکانی ئەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت کورد بوون.

کۆچێرا چەندین جار سەردانی کوردستانی کردووە و وێنە ئەرشیڤگەلێک و کتێبێکی لەسەر کورد هەیە بەناوی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و هیوای سەربەخۆیی.

کریس کۆچێرا، ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە. یەکێک بوو لە توێژەتە بەناوبانگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. چەندێن کتێبی لەسەر پرسی کورد چاک کردووە و دەیان وتار و ریپۆرتاژیشی لە گۆڤار و رۆژنامە فەڕەنسییەکاندا لەسەر ھەمان بابەت بڵاوکردۆتەوە.

کریس کۆچێرا لەم ساڵانەی دوایی تووشی نەخۆشی پارکینسۆن بوو کە دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە مێشکی و زیاتر لە ساڵێکە دۆخی تەندروستی بەتەواوی تێکچوبوو. ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆچی دوایی کردووە.

کریس کۆچێرا، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانە بوو کە لە سەردەمی خەباتی کورد لە دوای هاتنە ئارای کۆماری ئیسلامییەوە، کاتێک کە خەباتی کورد خەریک بوو بە هۆی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق، لەبیر دەچۆوە و سرنجی جیهانی بۆلای خۆی ڕانەدەکێشا، دەورێکی باڵای لە ناساندن و باس کردن و خرانە بەرباسی خەباتی کوردەکان هەبووە.

هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هاوڕێ بەنرخەی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەلایەن خاتوو ئێدیت کۆچێرا، خێزانی ناوبراوەوە، پشتڕاست کراوەتەوە و ڕاگەیێندراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت