کرماشان: بە هۆی دەڵاندنی گاز، دووکانێک ئاگری گرت

0
692

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری کرماشانەوە، دووکانی هاووڵاتیەکی کورد، بەهۆی دەڵاندن (نەشت)ـی گاز ئاگرت گرت و بە تەواوی سووتا.

ئێوارە درەنگانی ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی دەڵاندنی گاز لە ناو دووکانی هاووڵاتیەکی کرماشانی، دووکانەکە ئاگری گرت و بە تەواوی سووتاوە.

تا ئێستا خەسارە گیانی و مادیەکانی ئاگرگرتنت ئەو دووکانە کە لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن و لە سەرەتای شارەکی ڕوودەکی هەڵکەوتووە، نەزاندراون.

ساڵانە بە هۆی دەڵاندنی گاز لە لوولی گازی شاریی ناو ماڵ و دووکانی هاووڵتیانی کورد، کەسانێکی زۆر تووشی خەساری مادی و گیانی دەبن.

لوولەی بەکارهاتوو لە زۆربەی شوێنەکان ناستانداردە.

گران بونی کەلوپەلی لوولەکێشیی گاز، وادەکات هاووڵاتیان لوولی پلە دوو و سێ بەکار بێنن یان خۆ لە دانانی هەندێ ئامێری دڵنیایی ببوێرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.