ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ڕەشەممە، ٢ کەس بە نوێنەرایەتی ٥ ڕێکخراوی مەدەنی یارسانی لە کوردستانی باشوور، سەردانی کۆنسوولگەری ئێران لە شاری هەولێریان کردوو ناڕەزایەتی خۆیان دەرحەق بە بێ ڕێزی کردن بە ئایینی یارسان و ڕێڕەوانی ئەو ئایینە کوردییە لە ئێران دەربڕی و نامەیەکیان دا بە کۆنسوولی ئێران لە هەولێر کە تێیدا داوای بە فەرمی ناسینی ئایینی یارسان لە ئێران و کۆتایی هێنان بە بێ ڕێزییەکان بەو ئایینە و ڕێڕەوانی دەکات. ئەو ٥ ڕێکخراوە مەدەنییەی یارسان بریتین لە: ناوەندی ڕۆشنبیری میهر، ناوەندی ڕۆشنبیری خەلیل منەوەر، کۆمەڵەی ڕووناک‌بیری و کۆمەڵایەتی یارسان، مەکۆیی براییە، فەلەکەددین فاوندەیشن.
بەو بۆنەوە ڕۆژی کورد، وتووێژێکی لەگەڵ خاتوونی چالاکی کورد، خاتوو لیزا فەلەکەددین کاکە بەرپرسی ناوەندی (فەلەکەددین فاوندەیشن) ئەنجام داوە و ڕای بەڕیزیانی لەمەڕ ئامانج و ئەنجام و چۆنیەتی ئەو کارە، پرسیوە.
ڕۆژی کورد: چۆن بوو بڕیارتان دا نامەیەکی ئەوتۆ بۆ کۆنسوولی ئێران بنێرن و ئەو داوایە بخەنە گەڕ؟
کاکەیی: ئه‌مڕۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ 5 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له باشوری كوردستان سه‌باره‌ت به هێرش كردنه سه‌ر پیرۆزییه‌كانی یارسانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی هاوبه‌شمان پێشكه‌ش به کونسولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كرد. ئێمه وه‌كو یارسانیانی باشوری كوردستان بۆ هه‌ر جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ یارسانیانی رۆژهه‌ڵات هه‌میشه ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه، هه‌ر بۆیه ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ش به‌شێكه له‌و پاڵپشتییه. شایانی باسه هه‌ر پێنج رێكخراوه‌كه له بواره جیاجاكانی (وه‌كو فه‌رهه‌نگی كولتووری، خێرخوازی، مافه‌كانی پێكهاته‌كان)دا چالاكن. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌كه‌دا هاوكات داوای به فه‌رمی چه‌سپاندنی ئایینی (یارسان)مان كردووه له ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ڕۆژی کورد: تا چەند بەوە گەش بینن کە ئەو هەنگاوە دەستکەوتی هەبێ و کۆماری ئیسلامی ئایینی یارسان بە ڕەسمی بناسێ؟
کاکەیی: ئێمه زۆر به‌باشی و له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانین به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادییه‌كانی تاكی ئه‌و وڵاته به گشتی. ئایین یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌وا په‌یوه‌سته به خودی تاكه‌وه، به پێی بڕگه و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، پێویسته ڕێز له بیروباوه‌ڕی هه‌ر مرۆڤێك بگیرێت و ئه‌و ئازادییه‌ی پێ بدرێت كه بتوانێت ئه‌ركه ئایینییه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت. من ناتوانم ئه‌وه دیاری بكه‌م كه ئایا ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به پاراستنی مافی ته‌واوی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاتی ئێران به‌بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دا.
ڕۆژی کورد: پێتان وایە ئەو بێ رێزییانەی ئێران بە یارسانەکان چ ئامانجێکی لە پشتە؟
کاکەیی: له ئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری گیرۆده‌ی جۆره جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی و ئایینی بووه‌ته‌وه و قوربانیانی یه‌كه‌می ئه‌م جه‌نگه‌ش كه‌مینه ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن. بۆ نمونه سه‌یری عێراق بكه‌ن، كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كوردانی ئێزیدی له شه‌نگال و ئاواره‌بوونی هه‌زارها خانه‌واده‌ی كریستیانی نه‌ینه‌وا و ده‌شتی نه‌ینه‌وا. ئه‌مه جگه له ئاواره بوونی سه‌دان خانه‌واده‌ی كاكه‌یی (یارسانی) و وێرانكردنی ماڵ و په‌رستگاكانیان. ئه‌مانه هه‌مووی به‌رهه‌می ئه‌و هزرە تووندڕهوییهن كه‌وا هاوشێوه‌ی ڤایرۆسێك به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه و ڕێز له هیچ جۆره تایبەتمەندێکی مرۆڤدۆستی ناگرێت و بڕوای به هه‌مه‌ڕه‌نگی نییه و دژی فره كولتووری و هه‌ر بیروباوه‌رێكی جیاوازه. یارسان ئایینی چینێكی به‌رچاوی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یه و ژماره‌ی په‌یڕه‌وكه‌رانی زۆره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م خاڵه‌یه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌درێت یارسان بكرێت به به‌شێك له‌و ململانێ مه‌زهه‌بی و ئایینییه‌ی كه ڕۆژانه به هۆیه‌وه هاوڵاتیانی ناوچه جیاجیاكان ده‌بنه قوربانی (كوشتن، ئاواره‌بوون، برسی بوون). ئارامگرتن، له‌سه‌رخۆیی و مرۆڤ دۆستی ئه‌و تاینەتمەندییەتان كه‌وا ئایینی یاری پێشكه‌ش به په‌یڕه‌وكه‌رانی خۆی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خۆشبه‌ختانه تاوه‌كو هه‌نووكه نه‌توانراوه یارسان بكرێت به به‌شێك له‌و ململانێ مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌وه و په‌یڕه‌وكه‌رانی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه دانیان به‌خۆیاندا گرتووه به‌رامبه‌ر هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی .
ڕۆژی کورد: حکومەتی هەرێم لەمبارەوە دەتوانی چ کاریگەرییەکی هەبێ؟
کاکەیی: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دیكه بڕوانێته ئه‌م پرسه، چونكه پێش هه‌موو شتێك یارسانه‌كان له كرمانشا به نه‌ته‌وه كوردن و ئه‌وه پێشێلكارییه‌ی به‌رامبه‌ر ئاینهكهییان ئه‌نجامدراوه واتا به‌رامبه‌ر هه‌موو كورد له هه‌رچوارپارچه ئه‌نجام دراوه. به‌ده‌نگهاتنی كوردانی هه‌رچوارپارچه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌ییه. دڵنیام له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی.
ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ ٥ ڕێکخراو پێکەوە نامەیەکیان دا بە کۆنسوولگەری ئێران، لاتوان وا نیە ئەو هەموو رێکخراوە تەنیا لە باشوور و چەندین ڕێکخراوەی تری یارسان لە جیهان نیشاندەری نایەکهەڵویستی یارسانەکان بێ؟ چۆنە هەموو یەکناگرن؟
کاکەیی: ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه چالاكییه‌كانیان تایبه‌ته به پێكهاته‌ی یارسان له باشووری كوردستان ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت. ئێمه توانیمان په‌یوه‌ندی به هه‌موویانه‌وه بكه‌ین به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌بێ هیچ هۆیه‌ك بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. هه‌رچی ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاویاندا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، ده‌توانم بڵێم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی یارسانه‌كان له ئێران‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له ئه‌وروپاوه پێكه‌وه شاهێدی هه‌ڵوێستیان ده‌بین.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
چالاكوانی سیاسی