کانوونی بەناو فەرهەنگی، هونەری فەقرەقای مهاباد و هەوڵە نەزۆکەکانی

0
900

ئەو ڕستەیە بوو بە هۆکاری بەدواداچوون و لە ئەنجامدا ئەو باسەی ئێستا کە لەبەر دەستتانە: کانیوونی فەرهەنگی تەبلیغی فەقرەقا ئامادەی وەرگرتنی تاقیکاری ئەکتەرییە لە کەسانی بەتوانا لە بواری فیلم و شانۆدا.

ئەوەی کە کانوونێک لە شارێکی وەک مهاباددا کە هەر هەموو بەستێنەکانی خەبات و جووڵانەوە تووشی نسکۆ بوون و زۆربەی هەرزەرۆری چالاکان یان کونج نشین بوون یان پەڕیوە و دوورە وڵات، هێشتا نەک پشوو دەکێشێ بەڵکو تاقیکاری بۆ ئەرکتەری لە فیلم و شانۆدا وەردەگرێ. ئەوە مزگێنێکی خۆش بوو و ڕۆژی کورد وایزانی لەو زستانە تووشەدا، گەزیزەیەک بە تەنیا لە ژێر بەفر سەری وەدەرناوە بۆیە بەدواداچوونمان بۆ کارەکانی کرد.

کانوونی فەقرەقا هەروەک لە ماڵپەڕەکەشیدا دیارە، کانوونێکە کە تێیدا گەرای پیرۆز کردنی کۆماری ئیسلامی و سڕینەوەی بایەخە کوردییە جێی شانازییەکان و بەڕێوەبردنی بۆنەکانی کۆماری ئیسلامییە و لەسەر جەم بۆنەکانی کۆماری ئیسلامیدا هەم پەیامی هەیە و هەم هەوڵی داوە لە ئاستی زانکۆکان و ناو شار و شوێنەکانی تردا، شانۆگەری بکات. لە هەمان کاتیشدا خولی فێرکاری قورئانیش بەڕێوە دەبات.

 لێرەدا بەرهەمێکی ئەو کانوونە بە ناوی (پلاکی ١٣) دەخەینە بەرباس.

فیلمی پلاک ١٣:

ئەو فیلمە  ٩٠ خولەکییە کە بەرهەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییە لە دەرهێنانی هیوا نووربەخش بەرپرسی کانوونی فەقرەقایە و لە ژێر چاوەدێری ٣ بەرپرس و مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی شاری مهاباد بە ناوەکانی (سەرهەنگ مەجید موحیبعەلی و سەرگورد ڕەزا سوهرابی و ستوان یەکووم محەممەد پوور مەعرووف)و هەروەها هەروەک لە سەرەتای فیلمەکەشدا هاتووە بە بەشداری جێگری کۆمەڵایەتی فەرمەندەی گشتیی هێزە ئینتزامییەکانی شاری مهابد و بە دەرهێنەری هیوا نوربەخش، ساز کراوە.

پلاک ١٣ باس لە ئازایەتی هێزی ئینتزامی ڕژیم دەکا کە ماڵێکی تیمی دەبیننەوە و بە ئازایەتییەوە دەتوانن بچنە ناویانەوە

لەو فیلمەدا باس لە گرووپێکی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان  لە شاری مهاباد دەکات  کە بە شێوەی تیمی لە ماڵێکدا کار دەکەن و ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە، کچێکی ئەو گرووپە مادە هۆشبەرفرۆشە بڕیار دەدا لەو ڕێگایەوە ساماندار نەبێ و بگەڕێتەوە باوەشی پڕ ل ەموحبەت و دڵسۆز و شەوبێداری هێزە ئینتزامییەکان و دواتر هێزە ئینتزامییەکانیش بەو پەڕی بوێری و زیرەکییەوە، دێن و ئەو گرووپە لە ناو دەبەن.

ساز کردنی فیملێکی ئەوتۆ و باس کردن لە ئازایەتی هێزە ئینتزامییەکان لە سڕینەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا لە لایەن فەقرەقاوە، لە کاتێک دایە کە تەنانەت تەمەنی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران هاتۆتە ژێر ١٣ ساڵانەوە و تەنیا ئەو ساڵ لە پارێزگای سنە ١٢٣ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و لەوەش سەرسووڕهێنەرتر ئەوەیە کە کارگەکانی شیشە لە سەردەشت و شنۆ و مهاباد، بە ئاشکرا و لە ژێر چاوەدیری و کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، شیشە بەرهەم دێنن.

 چالاکییەکانی تری کانوونی فەقرەقا:

  • – شانۆی کیلۆمتری پەنجا: ئەو شانۆیە لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و بە وتەی فەقرەقا (هەشت ساڵ شەڕی پیرۆز) ساز کراوە و دەرهێنەرییەکەشی هیوا نووربەخش ـە و دوو ئەکترەکەشی هیوا نووربەخش و سۆنیا سەلاحەددینی ین.
  • – بەڕێوەبردنی شانۆ لەسەرجەم ڕێ و ڕەسم و بۆنەکانی کۆماری ئیسلامی وەک دەیەی بەناو فەجر.

-بەخشینی خوێن بە خەڵکی غەزە: ئەندامانی کانوونی فەرهەنگی تەبلیغی فەقرەقا، ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاو، لە ناوەندی بەخشینی خوێنی شاری مهاباد، خوێنیان بەخشیوە بە خەڵکی غەزە (بە وتەی خۆیان خەڵکی بێ تاوانی غەزە)

بۆ نموونە بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئازادبوونی خوڕەمشار ئاوا پیرۆزبایی کراوە: خرمشهر دشنه‌ای است به قلب استکبار، خرمشهر شعله ز آتش عشق الهی است که در صحاری شبهای بی‌نشان
خرمشهر، شاخه‌ای از یاس بنفش است کز پشت دیوار غیب

هیوا نووربەخش کێیە:

هیوا نووربەخش کە وەک لە بیوگرافی خۆیدا نووسیویە لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لە بواری شانۆ و هەڵپەڕکێی کوردییەوە چالاکی دەکات و تا ئێستا لە زیاتر لە ٣٠ شانۆدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کاری کردووە.

خەڵاتەکانی هیوا نووربەخش بریتین لە:

– لەوحی ڕێز لێنان لە دەیەی فەجری ١٣٨٩ی هەتاوی

-لەوحی ڕێز لێنان لە دەیەی فەجری ١٣٩٠ی هەتاوی

-لەوحی ڕێزلێنان لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە دووهەمین فستڤاڵی شانۆی پارێزگاکان

– لەوحی ڕێزلێنان لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە بۆنەی نوورپەردازی شانۆی چا لە تەنیشت قەند

ماڵپەڕی کانوونی فەقرەقا:

کانوونی فەقرەقا هەروەها ماڵپەڕێکی هەیە کە تێیدا دوو ئەرکی سەرەکی دەگێڕێ:

یەکەم: پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی بۆنەکان کۆماری ئیسلامی و ئایینی شیعە

دوو: بڵاو کردنەوەی بەرنامەکانی خۆئ

بەرپرسی ئەو ماڵپەڕە کەسێکە بە ناوی حوسێن  ڕەسووڵ زادە.

تێبینی: لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەشی ئەدەبی و هونەری ڕۆژی کورد، بەشێک لە بەرهەمەکانی کانوونی فەقرەقا و هیوا نووربەخش کە لە خزمەت کۆماری ئیسلامیدان و لە مەتەرێزی دژ بە نیشتمانن، دەخاتە بەر باس و شرۆڤە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.