کاناڵی ڕۆژهەڵات تی ڤی، وەشانی خۆی ڕاگرت

0
1357

بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە  بڵاو بۆتەوە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەممە کاتاڵێکی تری کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەناو ڕۆژهەڵات تی ڤی، وەشانی خۆی ڕادەگرێ.

شایانی باشە کە هۆکاری ڕاگیرانی وەشانی کاناڵی ڕۆژهەڵات تی ڤی، کێشە و گرفتی ئابووری ڕاگەیێندراوە و دەگوترێ ئەو ڕاگیرانە بۆ ماوەیەکی کاتییە.

کاناڵی ڕۆژهەڵات، کاناڵی ماهوارەیی  کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا بۆ دەست بەکار بوونەوەی ئەو کاناڵە و وەشان بە جۆرییەکی باشتر، داوای یارمەتی ماددی ومەعنەوی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامانی خۆی دەکات.

شایانی ئاماژەیە کە لەپێشتریش کاناڵی تیشک تی ڤی، کاناڵی ماهوارەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی گرفتی ماڵیەوە وەشانی  خۆی ڕاگرتووە و تا ئێستاش دەست بەکار نەبۆتەوە.

زۆرێک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کوردستانی خۆرهەڵات نەبوونی میدیا کوردییەکان لە دۆخێکی ئەوتۆی خۆرهەڵاتی کوردستان بە خەسارێکی گەورە بۆ بزاڤی ڕزگاریخواز و نەتەوەیی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات دەزانن کە زیانەکانی قەرەبوونەکراوەیە.

ناوەندی وەشانی کوردی “ڕۆژی کورد” بەداخ بوونی خۆی لە داخرانی ئەو کاناڵە کوردییەی دژبەری کۆماری ئیسلامی و کانەڵاکەانی تری کوردی، ڕادەگەیێنێت و هیواخوازە بە زووترین کات ئەو کاناڵانە بە دەنگ و رەنگێکی بەهێزتر و بە گوڕتر وەشانی خۆیان دەست پێبکەنەوە و بە بردنە سەری ئاستی ڕووناکبیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی خەڵکی کوردستان، پەرە بە خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات و پارچەکانی تری  کوردستان بدەن و هەر هەموومان بە یەکەوەو هاوهەنگاو، بە بەردەوامی ئاسۆی گەیشتنی کورد بە ئامانجەکانی بین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.