کاسبکارێکی کورد، دەستبەسەر کرا

0
569

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کاسبکارێکی کوردی بانەیی لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان، شێرزاد فەلاحی لەدایک بووی ١٣٦٤ی هەتاوی،لە نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی ترۆمبیلی، لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە دەست بەسەر کرا.

بەپێی وتەکانی سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی ناوبراو، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەست بەسەر کردنی ناوبراو، بێ لە دەست دابوونی هیچ بەڵگە و مۆڵەتێکی یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و هەندێ لە کەرەستە کەسییەکانی ناوبراویان بردووە و دەستیان بەسەردا گرتوون.

شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستاش، هۆکاری دەست بەسەر کرانی شێرزاد، ڕوون نیە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەند کەسێک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە دەست بەسەر کراون، پێدەچێ ئەو دەست بەسەر کرانانە بە هۆی پرۆپاگەندە بە دژی هەڵبژاردن و بانگەشە بۆ بەشداری نەکردنی خەڵک لەو هەڵبژاردنانەدا بێ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سەقز، ١٥ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراون کە ١٠ کەسیان ئازاد کراون بەڵام ٥ کەسەکەی تر تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵەش هەروا دەست بەسەرن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، فاتح دونداری، سامان پاشایی، فەرشاد دارایی، نادر مەجیدیان و بێهرووز ڕیشەساحب، وێڕای ١٠  کەسی تر لە کاتی میوانداری لە ماڵی نادر مەجیدیان لە شاری سەقز، دەست بەسەر کراون.

هەروەها ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی سیروان کەماڵی لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن سێ مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە قۆڵبەست و دەست بەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.