کاریکاتۆریستێکی کوردی کرماشانی، پلەی دووهەمی جیهانی بەدەست هێنا

0
721

ڕۆژی کورد: فەخرەدین دۆست محەممەد، هونەرمەندی کاریکاتۆریستی خەڵکی شاری شاابادی کرماشان، توانی پلەی یەکەم لە بەشی “ئەو شارەی منداڵان حەزیان لێیەتی” بۆ خۆی دەستبەر بکات.

لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی کارتون Cakovecی وڵاتی کروواسی، لە دوو بابەتی” ئەو شارەی منداڵان حەزیان لێیەتی” و ” ڕۆڵی گاز لە ماڵەکان”دا بەڕێوەچوو، کە ئەو هونەرمەندە کوردە کرماشانییە لە بەشی “ئەو شارەی منداڵان حەزیان لێیەتی”دا ، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپا، فەخرەدین دۆست محەممەد لە نێو دەیان کاریکاتۆریستی بەشداربووی ئەو کێبڕکێیەدا توانی بەگشتی، پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو هونەرمەندە کوردە هەر لەم مانگەدا، وەکوو باشترین هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کارتون Urziceni ٢٠١٦دەست نیشان کرا و لەلایەن ماڵپەڕی کارتون “تونێز مگ”وە وەکوو باشترین کاریکاتۆریستی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی هەڵبژێردرا.

فەخرەدین دۆست محەممەد خەڵکی شاری شاابادی پارێزگای کرماشان، هونەری کاریکاتۆریستی لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەست پێکردووە و کارناسیی مافوور لە زانستگای مێعماریی شاری کاشانی تەواو کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ئێستا بەڕێوەبەری خانەی وێنە و کاریکاتۆرە لە بیاڤی هونەری پارێزگای کرماشاندا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت