کارناواڵێک بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی لە نۆروێژ پێکهات

0
901

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە نۆروێژ، ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە باشووری نۆروێژم بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی نیشتەجێی  شاری کریستیانساندی وڵاتی نۆروێژن، کارناواڵێک بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستانی باشوور پێکهات.

کارناواڵەکە، کاتژمێر ٢ـی دوانیوەڕۆ هەتا چواری نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بە سرووی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر چەند کەسێک لە ئامادە بووان باسێکیان لە سەر پرسی گشتپرسی و گرنگیی ئەو پرسە پێشکەش کرد.

هەروەها چەند شیعرێک لە ژێر ناوی پێشمەرگە و بەڵێ بۆ کوردستان، لەلایەن کوردێکی ڕۆژهەڵاتەوە پێشکەش کرا.

 نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەم کارناواڵەدا بەشداریی چالاکانەیان هەبوو.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ هەتا کاتژمێر سێ و نیوی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو و پاشان بە چەند سروودێکی نەتەوەیی کۆتایی پێهات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت