کاراتەکارانی ئیلامی ٦ میدالیان لە کێبەرکێکانی گورجستان بردەوە

0
1020

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، کاراتەکارانی کوردی ئیلامی، لە پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی کاراتەی کاپی ئازاد کە بە بەشداربوونی ١٠ وڵات لە ئاستی جیهان لە وڵاتی گورجستان بەرێوە چوو، توانییان شەش میداڵ ببەنەوە.

ئەو کێبەرکێیانە لە سەرجەم ڕیزەکانی تەمەنی بەڕێوەچوو و وەرزشوانانی کچی ئیلام، دوو میداڵی زێڕ و چوارمیداڵی  بڕۆنزیان بردەوە.

مەهسا قوربانی و سوهەیلا موئمنی، لە ریزەی تەمەنیی گەورەساڵان، میداڵیای زیو و محەممەدمەهدی موزەفەری، ڕوحوڵا حەربی زادە، رەزا شەفیعی و ئەبووزەر حەیدەرنەژاد، لە بەشی پیاوان، توانییان میداڵی بورۆنز ببەنەوە.

براوەبوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حاڵێکدایە کە سەرجەم شارە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات، لە بواری وەرزشییەوە، وەک سەرجەم بوارەکانی تر، لەوپەڕی بێ دەرەتانی دان و هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە.

پارێزگای ئیلام، یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکان لە ئاستی ئێرانە و ڕێژەی بێکاری و هەژاری لەو پارێزگایە لەوپەڕی خۆی دایە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت