ژیانی چەند کۆڵبەری پیرانشاری لە مەترسی دایە و پێویستیان بە بەهانەوەچوونە

0
973

ڕۆژی کورد: سێ کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار هەر ئێستا له بەرزاییەکانی نێوان بەرزین و دوچۆمانی نێوان هەرێمی کوردستان و سنووری کوردستانی ڕۆژهەڵات، گیانیان لە مەترسی دایە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کاتژمێر ۹ی ئەمشەو بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات، چەند هاوڕێی ئەم کۆلبەرانە پەیوەندییان بە مانگی سووری پیرانشارەوە گرتووە و باسیان لە لەمەترسی دابوونی ژیانی ئەو کۆڵبەرانە لە ناو سەرما و کڕێوەدا کردووە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە بە ڕۆژی کوردی راگەیاند، کە خەڵکانێکی بەرچاو بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی ئەو کۆڵبەرانە چوونەتە شوێنەکە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی تەواو لەمەڕ  ناو و شوماسی ئەو کۆڵبەرانە لەبەردەستدا نیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت