ژیاننامەی ئەڕەبێ شەمۆ، باوکی رۆمانی کوردی، دامەزرێنەری پیتی کوردیی لاتین

0
2414

نووسینی: وەزیرێ عەشۆ، تەموورێ خەلیل، ڤانیکێ عەلیخان . . .

پیرهەردی عەزیزی
پیرهەردی عەزیزی

نووسینەوەی بە شێوەزاری سۆرانی: پیرهەردی عەزیزی

ئەرەبێ شەمۆ لە 23 ی کەوچێر(گوڵان)ی 1897 لە گوندی سوسزێ، لە شاری قەرس کە ئەوکات لە بن دەستی رووسیەدا بوو، لە دایک بوو. ئەرەب شەمۆ هەر لە سەرەتاوە دەستی لە خوێندن هەڵگرت و لە تەمەنی شازدە ساڵاندا،دەستی بە کار کردن کرد.

عەرەب شەمۆ،جیا لە زمانی کوردی وەک زمانی زگماکی،بە رووسی و تورکی عوسمانی،یۆنانی،ئەرمەنی، گورجی،ئاڵمانی و ئازەری قسەی دەکرد و ئەو زمانانەی بە باشی دەزانی. بە بڕیاری حکوومەتی ئەو کاتی سۆڤییەت و لە ئەرمەنستان،ئەرەب شەمۆ لە گەڵ ئیسحاق ماروگولۆڤ،ئامادەکارییان بۆ داڕشتنەوەی پیتی کوردی لاتین کرد و لە ساڵی 1928 دا،ئەرکەکەیان بە سەرکەوتوویی بە دوایی هێنا.

لە ساڵی 1929 دا یەکەمین کتێبی کوردی لاتینیان لە هەموو جیهاندا چاپ کرد کە ئەمە ناوی کتێبەکە بوو…

“XO-XO hinbuna xandina nivisina kurmanci”

کە بەواتای ئەوە بوو، کە خۆ بە خۆ کورمانجی فێر بوون.

ئەرەب شەمۆ هەروەها،یەکێک لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی رییا تەزە Riya teze بوو.

لە ساڵی 1931دا، عەرەب شەمۆ لە لێنینگڕاد قاناتێ کوردۆ دەبینێ و لە نێوان ئەواندا هاوڕێیەتییەکی لە برا نزیکتر دەست پێدەکات (هەر دووک خەڵکی گوندێکن).

لێرەوە خەباتی لیتراتۆری و زانستی دەست پێدەکەن. هەر لەوێ نووسراوەیەک بە ناوی”کێشە و گرفتەکانی زمانی کوردی” ئامادە دەکا و لە ئەرمەنستان بە چاپی دەگەیەنێ.

دواتر بە بڕیاری ئیستالین، ئەرەب شەمۆ لە ساڵی 1937 هەتا 1954 وەکوو تەبعید و راگواستن،بۆ ماوەی حەڤدە ساڵان لە سیبری دەمێنێتەوە. لە وێ ژنی دووهەمی بە ناوی ماریا ڤاسیلەنڤا دەناسێ کەبەرەگەز رووسی بوو و لە ماریا دوو کچی هەیە کە ناوەکانیان “عاسێ و زینێ” یە. ژنی یەکەمی ئاڵمانی بوو.

لە دوای مردنی ستالین،ئەرەب شەمۆ ئازاد دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ ئەرمەنستان. ساڵی 1966 ئەو رۆمانی مێژوویی “دمدم” بڵاو دەکاتەوە. لە ساڵی 1967دا، شەمۆ دوو کتێب بە ناوەکانی “حەقایەتەکانی گەلی کورد” و رۆمانی “رێی بەختەوەر” لە چاپ دەدا.

لە ئەریڤان، لە سەر دیواری ئەو ماڵەی وا ئەرەب شەمۆ،ساڵەکانی کۆتایی ژیانی لەوێدا بەسەر برد، ئاوا نووسراوە.

“لەو ماڵەدا، لە 1963 هەتا 1978 رۆشنبیر و نووسەری کورد و تێکۆشەری خالق، ئەرەب شەمۆ شامیلۆڤ ژیا”

لە 21 ی گوڵانی 1978 لە تەمەنی، هەشتا ساڵیدا، لە ئەریڤان بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە کورد و کوردستان کرد.

بەرهەمەکانی نەمر ئەرەب شەمۆ:

شوانی کورمانج 1930

دمدم 1966

ژیانی بەختەوەر 1959

هۆپۆ 1969

بەربانگ 1958

شانۆی کۆچی درۆیین 1930

چیرۆکی حەقایەتەکانی گەلی کورد 1967

کوردەکانی ئەلەگەز 1936

وتار:

پرسێک دەرحەق بە فێئۆدالیزم لە کورد دا 1936

رێگەی رێڤۆلۆسیای ئۆکتۆبر 1930

چیرۆکی شۆڕشی ئۆکتۆبر 1972

کڵۆڵی و کار بۆ گوندییان 1930

شەڕی تاریکی 1972

سناریۆ:

کوردی ئەرمەنستان 1959

نووسینی بیوگرافی: ئەمیر لێنین 1930

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت