ژۆزیف لیبرمەن: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێن

0
714

ڕۆژی کورد: ژۆزیف لیبرمەن، سیناتۆری پێشووی دێموکراتەکانی ئامریکا و سەرۆکی کومیتەی “ئامریکا بە دژی گەڵاڵە ناوکییەکانی ئێران”، لە وتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری فەڕانسەویی “لێ زێ ئێکۆ” کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بۆتەوە، باس لەوە دەکا کە بە هاتنە سەر کاری ترامپ، سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێ”.

لیبرمەن هەروەها دەڵێ: “دانڵد ترامپ دەبێ لە هەمبەر گچکەترین کردەوەی ڕژیمی ئێران بە دژی یاسا ناونەتەوەییەکان و بەڵێنییە ناونەتەوەییەکانی لە بواری ناوکت، موشەکە باڵستیکەکان، پشتیوانی لە تیرۆریسم، تێکدانی سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێی و مافی مرۆڤ، سیاسەتێکی یەکجار هێرشکەرانە بگرێتە بەر”.

لێدوانەکانی لیبرمەن لە هەمبەر سیاسەتی نوێی ئەمریکا بە دژی ئێران لە کاتێکدایە کە ٣٥ کەس لە سەفیر، سیناتۆر، کەسایەتییە سەربازییەکان، ئەندامانی دانوستانکەر و کارناسانی زانیاریی ئەمریکا لە نامەیەکدا کە بۆ ترامپ ـیان نووسیوە، بە سەرنجدان بە زێدەبوونی کەم وێنەی لەداردان لە کۆماری ئیسلامی و کردەوەکانی لە سوریە و عێراق باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی کردۆتە ئامانج، بەڵکو بە نهێنی پشتیوانی لە  داعش دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت