ژنە کوردێکی کوردستانی باکوور لە وڵاتی بلژیک وەک وەزیر هەڵبژێردرا+ژیاننامە

0
1200

زەحەل دەمیر یەکەم ژنی کوردە کە لە وڵاتانی بیانی وەک وەزیر هەڵدەبژێردراوە، بەو بۆنەوە ئاوڕێک لەسەر ژیاننامەی ئەو خاتوونە کوردە سەرکەوتوویە دەدەینەوە.

ڕۆژی کورد: زوحەل دەمیر، ٢ی مارسی ١٩٨٠ لە گێنگ لە دایک بووە و پارێزەر و سیاسەتوانی کوردی بلژیکە کە لەگەڵ حیزبی N-VA کار و چالاکی دەکات.

دەمیر کە لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەویی کوردستانی باکوور لە دایک بووە و ئێستا لە ئانتورپی وڵاتی بێلژیک دەژی، ساڵی ٢٠١٠ وەک نوێنەری پارلمانی وڵاتی بێلژیک هەڵبژێردراوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە، خوێندنی لە بواری ماف لە زانکۆی کاتولیک لوون لە ساڵی ١١٩٨ تا ٢٠٠٣ تەواو کردووە و پاشان لە بواری یاسا کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی ویرجی لە برۆکسێل، پلەی کارناسیی باڵای تەواو کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ ـەوە، لە کۆمپانیای یاسای ناودەوڵەتی وەک پارێزەر کاری کردووە.

لە مانگی ژانویەی ٢٠١٣ تا کۆتایی ٢٠١٥ شارەوانی ناوچەی ئانتورپ بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە ڕایگواستووە بۆ شاری گێنت.

لە مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠١٧ـەوە لە بواری کەم کردنەوەی هەژاری، دەرفەتی بەرانبەر بۆ کەم ئەندامەکان و سیاسەتی باژێڕوانی و سیاسەتی زانستیدا، توانی بەسەر ئالێک سلورس ـدا سەرکەوێ.

لە ئێستادا دەمیر یەکێکە لەو کاربەدەستانەی وڵاتی بلژیک کە پشتیوانی لە وەدەرنانی پەنابەرە بێ وڵام و ڕەت کراوەکان لە بلژیک دەکات، بەڵام تا ئێستا ناوی وەزارەتخانەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە هەمان کاتدا تا ئێستا هیچ چالاکییەکی ئەوتۆی لە مەڕ کورد و کوردستانەوە لێ نەبینراوە یان ناوەندی ڕؤژی کورد لێی ئاگادار نیە.

دەمیر یەکەم ژنی کوردە کە بە پلەی وەزیری لە وڵاتانی بیانی هەڵدەبژێردرێت بەڵام ئەوەی کە چ کاریگەرییەکی بۆ کورد دەبێت، لە ئێستادا ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت