ژمارەی قوربانیانی گوندی زارگەلی بەرزبووەوە

0
866

ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی تورکیا بۆسەر گوندی زارگەلی سەر بە قەزای رواندز بەرزبووەوە بۆ 10 كوژراو و 11 بریندار.

بەهۆی بۆردوومانەكەوە گوندی زارگەلی 22 خانوو بووە بەتەواوەتی خاپوور و، چۆڵبووە و خەڵكی گوندەکەش روویان لە گوندەكانی دەروبەریان كردووە”.

” هەشت لەو كەسانەی كوژراون سه‌ر به‌ یەك ماڵباتن و دوو لە كوژراوانیش ئەندامی پەكەكەن، کە یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە”.

و ” لە 11 كەسە بریندارەكە سێ كەسیان برینەكانیان سەختە و رەوانەی هەولێر كراون و ئەوانەی دیكەش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆرانن”.

بارەگایەکی پەکەکە نزیکەی 400 مەتر لە گوندی زارگەلییەوە دوورە گوتیشی ” بەهۆی بەتەواوی خاپوورکردنی گوندەکەوە رێوڕەسمی ناشتنی قوربانییەکان لە گوندێکی دیکە بەڕێوەدەچێت”.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی تورکیا لە شەوی هەینی 25-7-2015 بۆ یەکەمجار لەدوای پڕۆسەی ئاشتی هێرشیانکردە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان کە کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی زۆری لێکەوتەوە و تاوەکو ئیستایش بۆردوومانەکان بەشێوەی ناوە ناوە بەردەوامە.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، لە راگەیەندراوێكدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی بەرامبەر بۆردوومان و تۆپبارانیی توركیا بۆ لێدانی پێگەكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئاشتی و گفتوگۆ بژاردەی پەكەكە و توركیا نییە، با رێز لە ئاشتی و ئارامی و سەروەریی هەرێمی کوردستان بگرن و چیدیكە نەبنە هۆی تێكدانی ئارامی و ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەروەرییەكەی پێشێل نەكەن.

فراکسیۆنی پارتی داوا لە هەردوولا دەکات، کە بگەڕێنەوە بۆ دایەلۆگی ئاشتیانە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

جێگای نیگەرانییە كە بۆردوومان و تۆپبارانی توركیا بۆ لێدانی پێگەكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، رەوشەكە بە ئاستێكی مەترسیدار گەییشتووە و زیانی گیانی و ماددیی مەزن بە هاووڵاتیانی سڤیلی هەرێم گەییشتووە. ‌ئێمە لە كاتێكدا كە ئیدانەی بۆردوومانەكان دەكەین، لە هەمان كاتیشدا داوا لە هەردوو لا دەكەین، بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆی ئاشتیانە و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی چارەكردنی كێشەكانیان بدەن. ‌هەروەها داوا لە هەدوولایان دەكەین، ئەگەر ئاشتی و گفتوگۆ بژاردەی ئەوان نییە، با رێز لە ئاشتی و ئارامی و سەرەوەریی هەرێم بگرن و چیدیكە نەبنە هۆی تێكدانی ئارامی و ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەروەرییەكەی پێشێل نەكەن.

لە كۆتاییدا ئومێدەوارین شەهیدەكانمان بە بەهەشت شاد بن و بریندارەكانیش بە زوویی چاك ببەنەوە و ئاساییش و ئارامی هەرێمی كوردستان، نەبێتە قوربانیی شەڕانگێزیی توركیا و پەكەكە و هەموو ئەو لایەنانەی بەهای ئەم ئارامییە نازانن.

فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان .
01/08/2015

هاوكات
دوای‌ ئەوەی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە 1/8/2015 فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا، بناری‌ قەندیلیان بۆمببارانكرد و 10 هاونیشتیمانی کە دوانیان ئەندامی پەکەکەن گیانیان لەدەستدا و11 کەسی دیکەش برینداربوون، فراكسیۆنی‌ گۆڕان لەئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە ‌و ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، لە بەیاننامەیەكەیدا كە نووسینگەی‌ فراكسیۆنەكە بڵاویكردووەتەوە، ئیدانەی‌ بۆردومانەكانی‌ فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەكەن دەڵێن “ناتوانین بێدەنگ بین”. هەربۆیە داوای‌ دەستێوەردانی‌ ئەنجوومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌ دەكەن.

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە “فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئیدانەی‌ دەستدرێژییە دووبارەكانی‌ فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەكات بۆ سەر خاكی‌ عێراق، كە بووەتە هۆی‌ گیان لەدەستدانی‌ چەندین هاووڵاتی‌ بێ تاوان و وێرانبوونی‌ چەندین گوندی‌ كوردستان و ئاوارەبوونی‌ چەندین خێزان”.

هەروەها باسیان لەوەش كردووە كە ئەوان بەردەوام ئیدانەی‌ ئەو دەستدرێژی‌ و دەستێوەردانەیان كردووە كە لەرابروودا كراوە، “بەڵام ئێستا گەیشتووە بە خاڵێك كە ناتوانین بێدەنگ بین لێی‌ و چاوپۆشی‌ لێ بكەین”.

لەكۆتایی‌ بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە “وەك فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە ئەنجوومەنی‌ نوێنەران، لە رێگەی‌ حكومەتی‌ عێراقەوە داوای‌ دەستێوەردانی‌ جددی‌ لە ئەنجوومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌ دەكەین، بۆ وەستاندنی‌ ئەو دەستدرێژیانە، تا فشار بخاتە سەر لایەنی‌ توركی بۆ ئەوەی‌ پابەند بێت بە سەروەری‌ و مافەكانی‌ عێراقەوە و وڵات بەرە و ئاڵۆزی‌ نەبات”.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا شه‌ر و تێكهه‌ڵچون له‌ نێوان هێزه‌كانی ڕژیمی توركیه‌ و گه‌ریلاكانی پ ك ك ڕوویداوه‌ و له‌و پێوه‌ندییه‌ دا
گه‌ریلاكانی پ ك ك پاش ئه‌وه‌ی سەرنشینان و شۆفێرەكانیان لە ئۆتۆمبێلەكان دابەزاند، سێ ماشێنیان ئاگر تێبه‌ردا ، ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە لەسەر رێگەی گشتی دێرسیم – ئەرزینجان ئۆتۆمبێلەکانیان وەستاندبوو دوو بارهەڵگر و ترێلەیەکیان سووتاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، ژمارەیەك گه‌ریلای پەكەكە لە ناوچەی سۆیوتلو چەشمە لە سەر رێگەی گشتی دێرسم – ئەرزینجان، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان وەستاند.

هه‌روه‌ها
له‌ئه‌نجامی هێرشی گه‌ریلاكانی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ی جه‌ندرمه‌ی داغکۆناک له‌ شرناخ له‌رێگه‌ی چه‌که‌وه‌، 2 سه‌رباز برینداربوون.

و گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شڕنەخ.

له‌ئه‌نجامیشدا هێزه‌کانی رژیمی توركیه‌ وه‌ڵامی ته‌قه‌کانیان داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ پشتیوانی هێزه‌کانی رژیم کراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.