ڕەشنووسی زێدەبوونی دەسەڵاتی ئەردۆغان و دەستپێکردنەوەی پاشایەتی لەو وڵاتە، لە پارلمان پەسەند کرا

0
814

ڕۆژی کورد: پارلمانی تورکیە ڕەش نووسی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ چاکسازیی یاسای بنەڕەتی و زێدەکردنی دەسەلاتی سەرۆک کۆماری، پەسەند کرد.

بەپێی ئەو ڕەشنووسە، ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیە لەمەبەدوا دەسەڵاتی لابردن و دانانی وەزیرەکانی لە ئەستۆ دەبێ و ماوەی سەرۆک کۆماریشی زێدەتر دەبێ.

لە ئەگەر دەنگدانی ئەرێنیی خەڵک بەو ڕەشنووسە لە گشت پرسیەکدا کە بڕیارە بەهاری داهاتوو بەڕێوە چێ، ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠٢٩ لەسەر دەسەلات دەمێنێتەوە.

لە کۆی گشتیی ٥٥٠ نوێنەری پارلمانی تورکی، ٣٣٩ کەس دەنگی ئەرێنی و ١٤٢ کەس دەنگی نەرێنیان بە ڕەشنووسەکە داوە و لە ئەنجامدا گەڵاڵەکە ڕۆژی شەممە پەسە ند کرا.

ئەردۆغان و لایەنگرەکانی دەڵێن، بۆ پێشگرتن لە ئەزموونی سازبوونی دەوڵەتگەلی هاوپەیمانەتیی لاواز، تورکیە پێویستی بە ڕێبەرێکی بەهێز وەک سەرۆک کۆمار هەیە.

دژبەرانیشی دەڵین ئەو ڕەشنووسە، بەستێنێکە بۆ سەرەۆیی و گشتخوازی لە تورکیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت