ڕۆژی كورد :
ئه‌نجۆمه‌نی باڵای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بڕیاری پچڕانی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێتی ڕاگه‌یاند. “عه‌لی شه‌مخانی” به‌رپرسی ئه‌م ئه‌نجۆمه‌نه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی پاڕله‌مانی ئێران ئاماده بوو. هاوكات به‌رپرسانی په‌روه‌رده و فێركردنی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه داخرانی قۆتابخانه و زانكۆكان به پێی بریاری “به‌رپرسانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات” به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
له درێژه‌ی سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپیشاندانه‌كان له هه‌مبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له پارێزگاكانی ئێران، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕیكه‌وتی 17ی نوامبر هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له زۆربه‌ی شار و پارێزگاكانی ئێرا پچڕاون به‌ڵام هاوكات هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار و ڕێكخرا و دام و ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ماڵپه‌ڕی چه‌ن ناوه‌ندێكی هه‌واڵنێری ناوخۆیی له‌وانه ماڵپه‌ڕه‌كانی ئیسنا، ئیرنا و فارس له ده‌ره‌وه‌ی ئێران داخراوه و به‌رده‌ست نین. له ناوخۆی وڵاتیش ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین و زانیاری له سه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له پارێزگاكان به ته‌واوه‌تی به‌رته‌سك كراوه و سانسۆر كراوه. به‌ڵام ئاخۆ بڕیاری پچڕانی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت به فه‌رمانی كام ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه؟
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕێكی ناوخۆیی هێڵی ئه‌نته‌رنێتی سه‌ر مۆبایل له پارێزگای تاران ڕۆژی شه‌ممه پچڕاوه و ڕۆژی دواتر ئه‌و پچڕانی ئه‌نته‌رنێته پارێزگاكانی دیكه و به تایبه‌تی پارێزگای كوردستان و شاره كوردنشینه‌كانی گرتووه‌ته‌وه. پێداچوونه‌كان له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕیكخراوی پێوه‌ندیدار به پچڕانی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئاگادار له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و گواستنه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه پچڕانی هێڵه‌كان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ئه‌نته‌رنێت به بڕیاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجۆمه‌نی باڵای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
له به‌رده‌وامی و درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له پارێزگاكانی تاران، ئه‌سفه‌هان، شیراز و ئه‌لبۆرز قۆتابخانه‌كان به گشتی داخراون. سه‌باره‌ت به داخرانی قۆتابخانه و زانكۆكان له پارێزگاكانی تاران و ئه‌سفه‌هان و شیراز گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م بڕیاره‌ش به پێی فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجۆمه‌نی باڵای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجام گه‌یشتبێت. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا حه‌مید ڕه‌زا شه‌عبانی، به‌رپرسی ئێداره‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده و فێركردنی پارێزگای فارس ڕایگه‌یاندووه و پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه داخرانی قۆتابخانه و زانكۆكانی ئه‌و پارێزگا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران به پێی بڕیاری ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه.