ڕێگاكانی هاتووچوو له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ستراون

0
604

تیمی فریاکەوتنی ڕێگای بۆکان – مهاباد کە بۆ یارمەتی ئەو هەشتا کەسە چووبوون کە لە دۆینێوە بە هۆی بارینی بەفری زۆر و گیرانی ڕێگا، لە ڕێگای بورهانی نێوان بۆکان مهاباد لە چایخانەیەک و بەو پەڕی بێ دەرەتانییەوە گیریان خواردوە، خۆیان بە هۆی کۆنی ئامێر و ترۆمبیلەکانیان و هەروەها نەبوونی کەرەستەی پێویست، لە ڕێگادا ماونەتەوە.
بە پێی لێدوانی سەید خدر موئمن پوور بۆ هەواڵدەری موکریان: ئێکیپی فریاکەوتنی گیانی ڕێبوار و ترۆمبیلە لێقەوماوەکان، بەرەو ئەو شوێنە چووبوو، لە ئێستادا بە هۆی کڕێوە و بارانی زۆر و هەروەها کێشەی دیتنی پێش خۆیان، لە ڕێگادا ماونەتەوە و ئەگەری بەرەو پێش چوونیان نیە.
ناوبراو هەروەها کوتی: تیمی فریکا کەوتن بریتین لەو هاژووتوانانەی کە ترۆمبیلی خاوێن کردنەوەی ڕێگا و ڕاماڵینی بەفریان پێیە و لە ئیستادا بە هۆی سەرما و نەبوونی کەسەرستەی پێویست، گیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە و هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنیان کەوتوونە گەڕ. هەروەها لەو ناوەدا هەندێک ترۆمبیلی فریاکەوتنیش لەو ڕێگایەدا ماونەتەوە کە بە هۆی تووشی ڕێگا و سەرمای لەڕادەبەدەر لە کار کەوتوون.
شایانی ئاماژەیە کە بە پێی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی لە هەر دوو لای بۆکان و مهابادەوە هەوڵ دەدرێ خواردەمەنی و کەرستەی خۆگەرم کردنەوە بگەیێندرێت بەو تیمانەی فریکا کەوتن و هەروەها بەو کەسانەی کە لە ڕێگادا ماونەتەوە.
بە پێێ زانیارییەکان لە ئێستادا ٣٥ کەس لە چایخانەیەک لە ڕێگای بورهانی نێوان مهاباد و بۆکاندا ماونەتەوە، هەرچەند تا ئێستا هیچ کەس بەو هۆیەوە گیانی لە دەست نەداوە بەڵام پێدەچێ دۆخی ئەو کەسانە بەرەو ئاڵۆزی بڕوات و خواردەمەنی و کەرستەی گەرمایی پێویستیان پێ نەمابێ.
شایانی باسە کە سەرما و تووشی ئەو ساڵی ناوچە، پێشتر پێش بینی کرابوو هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرا هەوڵی پێویست بدرێت و کەرستەی شیاو و ترۆمبیلی تایبەت، تەرخان بکرێت بەڵام دۆخی فەرمانگە و بنکەکانی ڕێگاپارێز، لە خۆرهەڵاتی کوردستان باش نیە و کەمترین ترۆمبیلی تایبەت و کەرستەی پێویستیان هەیە.
شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکان ڕێگای هات و چۆی زۆربەی هەرە زۆری گوندەکانی پارێزگای وسنە و ورمێ لە ئێستادا بەستراوە و هات و چۆی پێدا ناکرێت.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌
پۆلێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی كوردستان له‌ ناوچه‌ سنووری‌یه‌کانی کوردستان‌ چه‌ند هاووڵاتی‌یه‌کی باشووری کوردستانیان له‌ به‌فرو به‌سته‌ڵه‌ک ڕزگار کرد.
شەوی پینج شەممە لەسەر ھەێنی، ١١ ی به‌فرانبار ٥ که‌سی خه‌ڵکی باشوری کوردستان که‌ بۆ ڕاو چوبوونه‌ لای سنوورو لای گۆندە ژوور لە نێو بەفردا مابوونه‌وه‌، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموكراته‌وه‌ ڕزگار کران.

12458631_558424664321759_661935340_o 12465082_558424710988421_130525385_o12459798_558424720988420_1900917751_n 1477521_1062183147153733_759531769868277467_n 10178144_917525401650440_4019588298020669929_n e8a70a3d9bf0d7254e3f478cf6950aa4a79a668de25f025c43282736c89eb1a1

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت