ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە سەر ئەوە کرد کە سنوورەکانی نێوان ئیسرائیل و لۆبنان سەرەڕای بەردەوامبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان، ئارامبوونەوەیەکی گشتی پێوەدیارە

0
918

ڕۆژی کورد :
هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لۆبنان ڕایگەیاند : دوابەدوای بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی نێوان ئیسرائیل و لۆبنان کە مەترسی تێکهەڵچوونی زیاتری لێ بەدی دەکرا و بوو بە هۆی دڵەڕاوکێی هێزە جیهانییەکان، لە ئێستا دا هێوربوونەوەیەکی گشتی گەڕاوەتەوە بۆ ناوچە ئاڵۆزە سنوورییەکان.

سەرۆکی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئەوەی کرد کە رووداوی مەترسییدار کە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست لە ئێستادا تێپەڕبووە بەڵام هاوکات داوای خۆڕاگری زیاتری لە هەر دوو لایەنی بەرانبەر کرد. هێزی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لۆبنان دەڵێت : دوابەدوای بەرەڕووبوونی هێزەکانی نێوان ئیسرائیل و لۆبنان کە مەترسی تێکهەڵچوون و بەرەنگاری لێ بەدی دەکرا و بوو بە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زلهێزە جیهانییەکان، ئێستا هێوەربوونەوەی گشتی بۆ ناوچە ئاڵۆزاییەکان گەڕاوەتەوە و ئارامی سەقامگیر بووە.
بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لۆبنان (یۆنیفێل) لە بڵاوکراوەیەک دا دەڵێت : پێشهاتەی مەترسییدار کە بوو بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی کۆتایی تێکهەڵچوونی ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی لە ئێستادا لە ئارادا نەماوە بەڵام هەر دوو لایەن هاندراون بە خۆڕاگری زیاتر بۆ بەرگری لە هەر چەشنە دەمارگرژی و تێکهەڵچوونێکی زیاتر. “سەرکردە هێز ئێستیفانۆ دڵ کەل” لە دوا کاتژمێرەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێک دا دەڵێت : ئەم ڕووداوە مەترسییەک بوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی ژمارە ١٧٠١ی ئەنجۆمەنی ئاسایشی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ڕاستی دا لە درێژەی لاوازکردنی ئارامی ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و ڕوویداوە. ناوبراو ئەوەی زیاد کرد لە ئێستادا ئارامی تەواو بە سەر ناوچەکەدا زاڵبووە و لایەنەکانی بەگژداچوو ئەرخایەنی تەواویان پێداوین کە بە پشتگیری بڕیارنامەی ١٧٠١ کۆتاییان بە توندوتیژییەکان هێناوە.
” ئانتۆنیۆ گۆتریش ” سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل و ڕێکخراوی ژێر پشتیوانی ڕژیمی ئێران “حێزبۆڵڵا” بانگهێشت بە زۆرترین ئاستی خۆڕاگری دەکات و لە بڵاوکراوەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوول دەڵێت : لە ئاڵووگۆڕکردنی شەڕ و نائارامی لە درێژایی سنوورەکان بە گشتی دڵ بەدوا و نیگەرانە.
پێشتر لەوانە ڕۆژی یەکشەممە حێزبۆڵڵا دەسرێژێکی مووشەکی دژە تانکی کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل کە هاوکات بوو بە هۆی وەڵامی قەرەبووکارانەی هێزەکانی تۆپخانەی ئیسرائیل و بوو بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی تەواو لە هاتنەئارای شەڕێکی ڕاستەقینە و تەواو لە نێوان هەر دوو لایەنی تێکهەڵچوو. ئەگەرچی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان بە خێرایی و بە بێ هیچ زیانێکی گیانی لە هەر دوو لایەن کۆتایی پێهات بەڵام بارودۆخەکە هەروا قەیراناوی ماوەتەوە. کاربەدەستانی دەوڵەتی پاریس دەڵێن : دوابەدوای پەیوەندی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لۆبنان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و فەرانسە بە مەبەستی دەستێوەردانی ئەو دوو وڵاتە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بۆ کەمکردنەوەی تێکهەڵچوونەکان پەیوەندییەکی دیکەی زۆریان پێوە گیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.