ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی: دەبێ دڵنیایی بە کەبوودوەند بدرێت کە درێژە بە کارەکانی بدات

0
815

دوای ئەوەی کە محەممەدسدیق کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ سزای بەندکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، لە ڕێگای دانەدەری ڕاگەیێندراوێکەوە کە دەبێ کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر یەک دەیە نادادپەروەری بە دژی کەبوودوەند وڵامدەرەوە بێ و ئەو کێشەیە بە ئازادبوونی ناوبراو نابرێتەوە.

ماگدالێنا مەغربی جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقای لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: ئازاد کردنی محەممد سدیق کەبوودوەند پاش ١٠ ساڵ لە زیندانی کردنی ناداپەروەرانەی ” درەنگە” و ناوبراو بە پێی تاوانە دروست کراوەکان بە زیندان مەحکووم کراوە و جێی داخە کە محەممد سدیق کەبوودوەند یەک دەیە لە ژیانی خۆی لە زینداندا تێپەڕێنێت.

جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵات و باکووری ئافریقای لێبووردنی نێونەتەوەیی، ئەوەشی خستەڕوو: “دۆسیەی کەبوودوەند جارێکی دیکە نیشانی دا هەتا چ ڕادەیەک بەرپرسانی ئێرانی ئامادەن مافی دادکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان پێشێل بکەن و چالاکییە ڕەواکانی ئەوان “تاوانکارانە” لەقەڵەم بدەن.

ماگدالێنا مەغربی ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێران دەبی وەڵامدەریی یەک دەیە ناداپەروەری بەرانبەر محەممەد سدیق کەبوودوەند بن و لە یەکەم هەنگاودا بەرپرسانی حکوومەتی دەبێ حوکمی مەحکووم کردنی کەبوودوەند هەڵبوەشینەوە و دڵنیایی ئەوەی پێی بدەن کە کەبوودوەند بتوانێت درێژە بە کار و چالاکی لە بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانیی خویدا بدات.

ناوبراو لە کۆتاییدا پێداگری لە سەر ئەوە کردەوە کە: “بەرپرسانی ئێرانی دەبێ کۆتایی بە ئازار و ڕاوەدوونانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان بهێنن و سەرجەمی زیندانیانی عەقیدەتی دەستبەجی بە بێ هیچ مەرجێک ئازاد بکەن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت