ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپورتی ساڵانه‌ی خۆی دا باس له‌وه ده‌کا که کۆماری ئیسلامی ئێران درێژه به پێشێل کردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان له ئێران ده‌دا و هیچ گۆڕانکارییه‌کی به سه‌ر دا نه‌هاتوه.
یه‌کێک له چالاکانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و، حوکمی زیندان‌و، ئێعدام کردنی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و، و هه‌روه‌ها پێشێل کردنی مافی ژنان درێژه‌ی پێشێل کردنی مافی مرۆڤه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ڕه‌زا به‌حره‌ینی، کارشناسی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕێکخراویی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و حوکمانه‌ی که له دژی چالاکانی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ر ئێران ده‌درێ، به شێوه‌ی نامرۆڤانه دێڕاسه‌ت ده‌کرێ و هیچ یاسایه‌کی مافه‌کانی مرۆڤی پێوه دیار نیه.
سازمانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی داباس له‌وه ده‌کا که، له ساڵی 2015 دا سه‌رکوتی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕووی له زیاد بوون کردووه.
به وته‌ی ئه‌م ڕێکخراوه، 113 وڵات له دونیادا پێشێل که‌ری مافه‌کانی مرۆڤن و، و له 122 وڵات شکنجه کردن پێڕه‌و ده‌کرێ.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: پێشێل کردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان له ئێران به‌رده‌وامه