ڕێوڕەسمی کرانەوەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد لە پاوە بەڕێوە دەچێت

0
758

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە ڕۆژی 4ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بنکەی فەرهەنگی هونەری “قەڵەمی هاوچەرخی کورد” لە پاوە، لە ڕێوڕەسمێکدا، دەست بەکاربوونی چالاکییە فەرمییەکانی خـۆی بە ئاشکرا ڕابگەیەنێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، قەڵەمی هاوچەرخی کورد، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا سەرقاڵی ئامادەکاریەکانە، بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو ئاهەنگە.

بڕیارە لەو ڕێوڕەسمەدا، جیا لە شاعیران، نووسەران، هونەرمەندان، کەسایەتییەکان و چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و ژینگەپارێزیەکانی پاوە و هەورامان، کۆمەڵێک لە کەسایەتییە فەرهەنگی هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی شار و ناوچەکانی دەورووبەر لە کوردستانی خۆرهەڵات، بانگهێشتی ئاهەنگەکە بکات.

بڕیارە لەو ڕێوڕەسمەدا  چەندین بڕگە و بابەتی فەرهەنگی و هونەری پێشکەش بکرێت و دواتر ئامانج و ئایدیا و پڕۆگرامی فەرهەنگی هونەریی قەڵەمی هاوچەرخی کورد ڕابگەیەندرێت و داو لە سەرجەم دۆستان و دڵسۆزان و ئۆگرانی کۆلتوور و زمانی کوردی بکات، هاوکار و یارمەتیدەری تەواوی بن.

قەڵەمی هاوچەرخی کورد لە سەرەتاکانی وەرزی پاییزی ئەمساڵدا، مۆڵەتی چالاکی فەرمی لە ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کرماشان وەرگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت