ڕۆژی كورد :
پووتین دوای شه‌ش كاژێر وتووێژی به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرد له سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتی سووریه. ناوبراو خوازیاری پێوه‌ندی كردنی توركیه به ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بوو. ئاگربه‌ستی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌تا ١٥٠ كاژێری دیكه نوێ كراوه‌ته‌وه. ڕووسیه ئه‌ڵێت هێزه كورده‌كان له ناوچه‌كانی “مه‌نبه‌ج” و “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” ده‌كشێنه‌وه.
سه‌رۆكانی
كۆماری ڕووسیه و توركیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێگاچاره‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ ده‌رچوون
له قه‌یرانه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه. ڤلادیمیر پووتین و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب
ئه‌ردۆغان دوای شه‌ش كاژێر وتووێژی به‌رده‌وام، ته‌نیا كه‌مێك پێش كۆتایی هاتنی
ئاگربه‌ستی پێشوو له ڕۆژئاوای كوردستان و له باكووری وڵاتی سووریه، له كۆڕی هه‌واڵنێران
ئاماده بوون. ڤلادیمیر پووتین ڕایگه‌یاند كه له وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له
سه‌ر پاراستنی گشتی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتی سووریه پێداگری ته‌واوی كردووه.
ناوبراو خوازیاری وتووێژی ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی توركیه له گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار
ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سووریه بوو. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌موو هێزه
بیانییه‌كان كه به بێ خواستی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د له خاكی وڵاتی سووریه ئاماده‌ن،
پێویسته به ززوترین كات ئه‌و وڵاته به جێبهێڵن. پووتین به‌رپرسایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی
ورده‌كارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان ڕووسیه و توركیای سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی
ڕۆژئاوای كوردستان به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات سپارد.
ورده‌كارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی
ڕۆژئاوای كوردستان :
سێرگێئی لائۆروڤ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕایگه‌یاند توركیه
له گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی ١٥٠ كاژێری دیكه یان ٦ ڕۆژ ڕه‌زامه‌ندی
ده‌ربڕیووه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له ڕێكه‌وتنی مۆسكۆ و ئانكارا كرد بۆ پاشه‌كشێی
٣٠ كیلۆمه‌تری هێزه چه‌كداره‌كانی كورد “یه‌كه‌كانی
پارێزه‌ری گه‌ل” له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیه بۆ ناو قووڵایی خاكی
ڕۆژئاوای كوردستان له باكووری سووریه و وتیشی ئه‌م ڕێكه‌وتنه كۆتایی ده‌هێنێت
به خوێن ڕشتن و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له ڕۆژئاوای كوردستان. لائۆرۆڤ هه‌روه‌ها
ڕأیگه‌یاند كه هێزه چه‌كداره‌كانی كورد له شاره‌كانی مه‌نبه‌ج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت
ده‌كشێنه‌وه. ئه‌ردۆغان خوازیاری پاشه‌كشێی هێزه چه‌كداره‌كانی كورد بووه له
باریكانێكی سنووری به درێژایی ١٢٠ كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیه بۆ ناو
قووڵایی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریه.
سێرگێئی لائۆرۆڤ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه، هاوكات باسی له پلانی هاوبه‌شی
سۆپاكانی ڕووسه و توركیه كرد بۆ سه‌ردان و گه‌شت له‌و ناوچه‌دا كه ئه‌ردۆغان به
“ناوچه‌ی ئه‌من” ناوی ده‌بات. ئه‌م گه‌شت و چاودێریانه بڕیار وایه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئۆكتۆبر ده‌ست پێبكات. ئامانجی سه‌ره‌كی ئاسانكاری
بۆ ده‌ربازكردنی هێزه چه‌كداره‌كانی كورد و چه‌كوچۆڵه‌كانیان له ناوچه‌ی ئه‌من و
گواستنه‌وه‌یان بۆ قووڵایی ڕۆژئاوای كوردستان و له ماوه‌ی ٦ رۆژی دیاریكراو دا
كۆتایی پێ بهێنرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه هه‌رووه‌ها ڕایگه‌یاند كه ڤلادیمیر
پووتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ به‌رده‌وامبوونی
زنجیره چالاكییه‌كانی ناسراو به سه‌رچاوه‌ی ئاشتی له قووڵایی ٣٢ كیلۆمه‌تری
خاكی وڵاتی سووریه. لائۆرۆڤ درێژه‌ی پێدا كه هێزه سنوورییه‌كانی سۆپای سووریه
و هێزه پشتیوانه‌كانی سۆپای ڕووسیه له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه به دواوه له
ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی چالاكییه‌كانی سۆپای توركیه جێگر ده‌بن.