ڕێفڕاندۆمی کوردستان

0
856

ڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستان 

چوار ساڵ پێش حکومەتی باشووری کوردستان پاش ئەوەیکە توانی خۆی لە قەیرانی تێرۆریزمی ئیسلامی بپارێزێت و بەسەر ئەو هەموو  نەهامەتییانەی بەسەر خەڵکی کوردستان هاتبوو، خۆی دەرباز بکات و هەوڵەکانی بەرەو سەربەخۆیی وەگڕ خست و لە ٢٥ ی سێپتامبێری ٢٠١٧ ی زاینی گشتپرسی سەربەخۆیی بەڕێوەبرد کە تێیدا هەروەها پێشتر چاوەڕوانی دەکرا نەتەوەی کورد بە ڕێژەی سەدا نەوەدوو سێ دەنگی بە جودایی لە عێراق دا و بەداخەوە لە پاش ڕووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبێر خەونی کورد بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بە هۆی ناتەبایی نێوخۆیی و هێرشی وڵاتانی داگیرکەریی پارچەکانی دیکەی کوردستان و لەسەرەوەی هەموویان کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو چوو. 

 

ڕێفڕاندۆم 

گشتپرسی مەدەنیانەتەرین شێوەی دیاری کردنی مافی چارەی خۆ نووسینی نەتەوەیکی زووڵم لێکراو وەکوو نەتەوەی کورد ، پێشتر چەندین نەتەوەی زووڵم لێکراو وەکوو فەڕانسەوییەکانی کێبێک، ئسکاتیشەکانی سکاتلەند و …گشتپرسی جودابوونەوە لە وڵاتانی کانادا و بریتانیا لە ڕێگایکی ئاشتیانە بەڕێوەبردبوو ، بەڵام ئەم شێوە گشتپرسییە لە خۆیدا خاوەن کۆمەڵێک گیر و گرفتە وەکوو نموونە ، نەتەوەیی خاک داگیر کراوی کورد خاکی لە لایان دەوڵەتە داگیرکەرەکانی تورک،فارس و عەرەب داگیر کراوە ، گەر ئێمە واقەعییەتی داگیر بوونی خاکی کورد لەبەر چاو بگرین کەواتە ڕێفڕاندۆم بۆ خاکێکی داگیر کراو واتایکی نامێنێت و لە خودی خۆیدا بێ واتایە چوونکە خاکی داگیر کراو دەبێت ئازاد بکرێت نەک گشتپرسی بۆ ئازاد بوونی بکرێت ، کورد لە سەد ساڵی ڕابردوو تووشی دەیان جارگۆڕینی دێمۆگرافی و جینوساید و هەروەها لە ژێر گەورەتەرین سیستمی ئاسیمیلاسیونی فاشیستی بووە کەواتە مان و مەوجودیەتی ئەم نەتەوەییە بێجگە لە ڕزگاری خاکەکەی بە هیچ شێوە سیستمی فێدڕاڵی ،ئۆتۆنۆمی و حکومەتی شۆرایی و…ناپارێزێت 

  

دژبەرانی ڕێفڕاندۆم 

لەئەساسدا نەتەوەی کورد بە زۆرینەی هەرە زۆر دڵ خۆشی خۆیان لە باشووری کوردستان و تەنانەت پارچەکانی دیکەی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوە چوونی گشتپرسی باشووری کوردستان دەربڕێ و دیتمان لە ڕۆژی ڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستان خەڵک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەرشەقام و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی. 

پارتی کرێکارانی کوردستان کە پارتێکی کوردی باکووری کوردستانە بە ڕوونی و ئاشکرا دژایەتی خۆیان سەبارەت بە ڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستان ڕاگەیاند و تەنانەت ئێستاکە ڕێفڕاندۆم بە دۆڕاندۆم ناو دەبەن.

هۆکاری دژایەتی ڕیفڕاندۆم لە دیدی حیزبێکی کمۆنیستی وەکوو پەکەکە لە ڕاسیدا دژایەتی بیرۆکەی دەوڵەت نەتەوەیە تاکوو بابەتێکی دیکە، دەبینین ڕۆژانە لە میدیاکانی ئەو

 حیزبەوە پڕۆپاگەندی ئەوە دەکەن کە دەوڵەت نەتەوە بۆ کورد زەرەری هەیە و دەبێت کورد وزەی خۆی بۆ دابین کردنی دێمۆکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخان بکات و پاش دێمۆکرات کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە کوردستان بە شێوەی ئۆتۆماتیک ئازاد دەبێت 

جان بۆڵتۆن یەکێک لە ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی لە سەردەمی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپ لە پەرتووکەکەی نووسیەتی کە تێرۆریست قاسم سوولەیمانی پیلانی لە نێو بردنی هەرێمی کوردستان هەبووە و ڕێفڕاندۆم تەنیا وەکوو بیانۆ بۆ ئەو هێرشانەی ئێران پێناسەدەکات . ئەم وتەی بۆڵتۆن  و هەروەها مێژووی کوردستان دەیسەلمێنێت کە داگییرکەرانی کوردستان بۆ  هێرش و تاڵان کردنی نێو ماڵی کورد هیچ کات پێویستیان بە هۆکار نەبووە و هەمیشە دژایەتی نێوان خۆیان وەلا دەنێنن و کورد وەکوو گەورەتەرین دووژمنی خۆیان پێناسەدەکەن و بەو شیوەیە هێرشی خاک و خەڵکی کوردستان دەکەن 

ڕووداوەکانی پاش ڕێفڕاندۆم وەکوو خاک داگیرکردن، خیانەت و براکوژی  و جینوسایدی کورد هەمووکات لە مێژووی کوردستاندا ڕوویان داوە و دەیان جار مێژوو گەواهی ئەوە دەدات داگیرکەران چییان بەسەر خەڵکی کورد نەهێناوە ، کەواتە ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستی کە ڕێفڕاندۆم وەکوو هۆکاری ئەو ڕووداوانە پێناسەبکەین 

وتەی کۆتایی 

نەتەوەی کورد ویست و داخوازی خۆی بە هەموو وڵاتانی جیهان بە مەدەنیانەتەرین شێوە نیشان داو بە ئاشکرا دەوڵەت بوونی کوردستانی بە تاقە ڕێگای ڕزگاری لە ژێر دەستی و چەوسانەوە هەڵبژارد 

ئاکامەکانی هەڵبژاردن بۆ هەتاهەتاییە وەکوو بەڵگەیکی حاشا هەڵنگر لە دەستی نەتەوەی کورد دایە و ئەو هەڵبژاردنە بە چاو ساقی ڕێکخراوە نێو نەتەوەییەکان بەڕێوە چووە کە 

شەرعیەتی تەواوی پێ دراوە و کورد لە کاتی خۆیدا دەتوانێت وەکوو کارتێکی بەهێز بەکاری بێنێت

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.