ڕێبەرى کوژراوى تالیبان خاوەن پاسەپۆرتى پاکستانى بە ویزاى ئێران بوە

0
764

بە گوێرەى ڕاپۆرتى ڕۆیتێرز وەزارەتى دەروەى پاکستان راگەیاندوە کە ئەو کەسانەى کە لە هێرشی فرۆکەى بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبیلى مەلا ئەختەر مەنسورکوژراون و پاسەپۆرتى پاکستانى بە ناوى والى محەمەد بە  ویزاى ئێران دۆزراوەتەوە ئەو چەندەش ئەوە نیشان دەدات کە مەلا ئەختەر مەنسور سەرۆکى ڕێکخراوى تیروریستى تالیبان بەردەوام سەردانى ئێرانى کردوە.

نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانى پاکستان لە لەندەن وێراى رەخنە لە هێرشی ئەمریکا لە نیو خاکى پاکستان گوتى تا ئێستا پشت راست نەکراوەتەوە کە خاوەنى پاسەپۆرت والى محەمەد هەمان مەلا مەنسور ئەختەر بێت.

ڕێکخراوى ئاسایشی ئەفغانستان پشت راستى کردەوە کە ئەو کەسەى کوژراوە مەلا ئەختەر مەنسورە هەروەها سەرۆکى ئەمریکا باراک ئۆباما ڕایگەیاند کە لە هێرشی هیزەکانیان بۆ سەر مەلا ئەختەر مەنسور سەرکەوتوو بون لە کوشتنى ڕێبەرى تالیبان.

شایانى باسە پێشتریش چەندین بەڵگە لە سەر پەیوەندى نێوان ئێران و ڕێکخراوى تیرۆریستى تالیبان بڵاو ببوە بە دۆزینەوەى پاسەپۆرتى پاکستانى بە ویزاى ئێرانەوە جارێکى تر ئەوە نیشان دەدات کە ئێران خاوەن پەیوەندیەکى بە هێزە لە گەڵ ڕیکخراوى تیروریستى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.