ڕیابکۆف: ئەمریکا و ڕووسیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە حەلەب، لێک نزیک بوونەوە

0
757

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆشکی کرملین باسی لە بەرباس بوونی ڕێکەوتنی ئەگەریی نێوان ئەمریکا و ڕووسیە بۆ چوونە دەری چەکدارەکانی دژبەری ئەسەد لە حەلەب کرد، ئەمڕۆ ڕیابکۆف باسی لە لێک نزیک بوونەوەی ئەمریکا و ڕووسیە و ئەگەری ڕێککەوتنی نێوانیان لەمەڕ شەڕی حەلەب، کرد.

 ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاویی هەواڵدەریی ئینتێرفاکس، سیرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە باسی لە لێک نزیک بوونەوەی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەمەڕ حەلەب کردووە و گوتوویەتی لە ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە.

 لە ماوەی ڕابردوودا و دوای هەڵبژێردرانی دۆناڵد ترامپ، پۆتین، دۆناڵدی بە کەسێکی ژیر ناو برد و گوتیشی هیوادارە سەهۆڵەکانی نێوان ئەو دوو ولاتە بتوێتەوە، هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێ، لە حەلەب ڕێکبکەون و ئەوەش یەکەم هەنگاری لیک نزیک بوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بێت.

ڕیابکۆف بە هەواڵدەریی ئینترفاکسی ڕووسی گوتووە: “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەربڵاو، بەڵگە لەمەڕ حەلەب، لە نیوان ڕووسیە و ئەمریکادا ئاڵوگۆڕ کراون”.

لە هەمان کاتدا قسەکانی ڕیابکۆف تا رادەیەکیش دڵساردیان پیوە دیار بوو، ڕیابکۆف گوتی: “ئێمە بۆ لە لێک تێگەیشتن نزیکین بەڵام دەشمهەوێ بڵێم چاوەڕوانی و هیوای یەکجار زۆریش باش نیە و دەبێ لەمبارەوە ئاگادار بین”.

پێشتر دان و ستانی درێژخایەنی نێوان لاڤرۆف و جان کێری لە هامبوورگی ئاڵمان بێ هیچ ئەنجامیک کۆتایی هاتبوو و هیچ ڕێککەوتنیک بۆ ئاگربەست لە حەلەب لە نێوان ئەو دوو لایەنە نەکرابوو و هەر دوو لایەنیش یەکتریان بە درێژەدانی شەڕ و قوربانی بوونی خەڵکی بێ تاوان، تاوانبار کردبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت