ڕۆیتێرز: بانکەکانی ئەمریکا کار لەگەڵ ئێران ناکەن

0
587

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمان یەکێک لە برپرسانی بانکی و سیاسی ئەمریکاوە دەڵێ: هەر چەند گەمارۆ ناوکێکان لەسە رئێران لاچوون بەڵام گەمارۆ پەیوەندیدارەکان بە تیرۆریزم و مافی مرۆڤ، هەروا لە سەر ئێران ماون و ئەوانەش هۆکارن تا بانکەکانی ئەمریکا، کار و چالاکی و پەیوەندییان لەگەڵ ئێران نەبی و خۆی لێ بپارێزن کە ئەو ئاستەنگیانە ئەو بانکە دەرەکییانەش دەگرێتەوە کە لە ئەمریکا، چالاکی دەکەن.

جان سمیت، بەڕێوەبەری گشتیی “کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکان” لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە میانەی دانیشتنێک لە کۆنگرەی ئەو وڵاتەدا گوتی: ” بە گشتی گەمارۆ سەرەتاییەکانی ئامریکا بە دژی ئێران، لەسەر جێگای خۆیانن”. لە هەمان کاتیشدا گەمارۆکان بە دژی بەرنامەی موشەکەی ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە بەردەوامن.

ئەو گەمارۆیانە بریتین لە: پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.

ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا بووسی: گەمارۆکان بە دژی ئێران لە لیستەیەکی زیاتر لە ٢٠٠ کەسی لە کەسایەتییە حەقیقی و حقوقێکانی ئێران هەروا بەردەوامە و ئەو ئەندامانەی سپا کە لە چالاکییە ئابوورییەکانیئێراندا دەوریان هەیە، لەو لیسەتەدا بوونیان هەیە.

بەرپرسێکی بانکێکی گەورە لە نیۆیۆرک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە رۆیتێرزی گوتووە: لاچوونی گەمارۆکان هیچ کاریگەرێکی لەسەر ئێمە نیە، جیا لە هەندێک چالاکی سنووردار نەبی ئێمە هەروا وەک پێشوو، ڕێگای پەیوەندی و مامەڵە لەگەڵ ئێرانمان لێ گیراوە”.

هەروەها کامران مومتاز، وتەبێژی “سیتی گرووپ” کە یەکێکە لە مەزنترین کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان ماڵی لە جیهابدا، بە رۆیتێرزی گوتووە کە ئێمە هەروا سەرقاڵی چاوەدیری کردن و کۆنترۆڵی ئەو ڕووداوانەین کە پەیوەندیان بە ئێرانەو ەهەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.