ڕۆژی دووشەممە، یانەی سەرداری بۆکان وەک نوێنەرێکی کورد یاری دەکا

0
915

ڕۆژی کورد: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، یانەی سەرداری بۆکان لە هەمبەر شارەوانیی تەورێز، یاریی کۆتایی ئەنجام بدات.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد باس لەوە دەکات کە بە گوێرەی پێش بینییەکان، زیاتر لە ٨ هەزار کەس تەماشاچی لەو یاریە ئامادە دەبن.

یانەی سەرداری بۆکان ئێستا لە پلەی دوومەهی خشتەکە دایە و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یاریە لە هەمبەر شارەوانیی تەورێز، دەچتە قۆناغی دووهەمی ئەو یاریانە و ئەوەش ڕیکۆردێکی بێ وێنەیە لە مێژووی تۆپی پێی بۆکان.

هەستیاربوونی ئەو یارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شارەوانیی تەورێز بە یەک خاڵی زیاتر واتا ٢٩ خاڵ لە پلەی دووهەم و سەرداری بۆکان بە ٢٨ خاڵ لە پلەی سێهەم دایە.

شایانی باسە کە خەڵکانێکی زۆر لە شارەکانی تری کورستان هە رلە ئیستاوە بۆ هاندانی یانەی سەرداری بۆکان، چوونەتە ئەو شارە.

هاووڵاتییەکی کورد ئەو خرۆش و لایەنگرییەی خەڵکی کورد بەتایبەتی لە بۆکان لە یانەی سەردار بە هاواری پەنگ خواردووی دەیان هەزار کوردی بێبەش و مافخوراو دەزانێ کە یارییە وەرزشیەکان و یەک لەوان تۆپی پێ و یاریگاکە دەکەنە هەل و دەرفەت بۆ دەربڕینی ڕق و قین و بێزاریان بەرانبەر بە داگیرکەر و لە هەمانکاتدا نیشاندانی هەستی بەهێزی نەتەوایەتییان.

تێبینی: ئەو ڤیدیۆیە هی یاریی ساڵی پاری نێوان سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێزە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت