ڕۆژنامەى هاوڵاتى چاپى خۆى ڕاگرت

0
608

ڕۆژنامەى هاوڵاتى کە وەکو یەکەمین  ڕۆژنامەى”ئەهلى” سەربەخۆى هەرێمى باشورى کوردستانە لە سالى ٢٠٠٠ وە دەردەچێ سەرەتا هەفتەى یەک جارو دواتر هەفتەى دوجار لە ساڵانى دواى بە شێوەیەکى رۆژانە دەردەچوو.

تاریق فاتیح خاوەنى ڕۆژنامەى هاولاتى مانگیک لەوە بەر دواى دروست بوونى قەیرانى داراى هەرێم داواى هاوکارى لە هەر کەسێک کە بیهەوێ هاوکارى بکا کردبوو ئەگەر هاوکارى نەبێ ئەوا ناچار دەبن ٢٥ فوریە دەرچونى ئەم ڕۆژنامەیە رابگرن.

هەروەکو لە مانشیتى دوایین ژمارەى هاوڵاتى دیارە تاریق فاتیح رایگەیاند کەس هاوکارى نەکردوە هەربۆیەش چاپى ڕۆژنامەکە رادەگرن تا ئەو کاتەى بتوانن چاپی بکەن هەروەها گوتى ئەگەر دوبارە چاپی بکەنەوە ئەوە بە شیوەیەکى نوێ دەردەچێت

تاریق فاتیح  لە لێدوانێک دا بۆ مالپەرى nrt هۆکارى راگرتنى چاپى ڕۆژنامەى هاوڵاتى بەم شێوەیە باس دەکات”مانگێک لەمەوبەر بانگەوازمان کرد کە ئەگەر هاوکاری دارایی نەکرێین، ئەوا ناتوانین بە داهاتی ڕۆژنامەکە بەردەوام بین، بەڵام هیچ کەسێک دینارێک هاوکاری پێشکەش نەکردین.”

شایانى باسە ژمارەیەکى زۆرى دەزگاى چاپ و بڵاو کردنەوەى میدیاى حکومەتى و حیزبى و بەشی تایبەت لە هەرێمى باشورى کوردستان دەردەچێ . کارناسانى بوارى میدیا دەرچونى ئەو ژمارە  ڕۆژنامە و گۆڤار بە بەرئاورد بە ڕێژەى دانیشتوان بە زۆر دەزانن. جێگاى سەرنجە چونکو هەموو رۆژنامەکانى سەربەخۆى دونیا لە سەر فرۆشتنى خۆیان بەڕێوە دەچن بۆیە قەیرانى داراى حکومەتى کاریگەرى زۆر لە سەر ڕەوشی ئەوان  دانانێت ڕۆژنامەی هاوڵاتى چۆن سەربەخۆ بوە بە هۆى کاریگەرى قەیرانى داراى ڕادەوستێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.