ڕۆژی کورد: بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەڕێکراوە، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد، ئایەت مورادی، نیشتەجێی شاری لەندەن ـی پێتەختی وڵاتی بریتانیا، لە هەڵوێستێکی بوێرانەدا، پهیامی ناەڕزایهتیی خۆی و نەتەوەی کوردی لە هەمبەر تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کوشتاری هاوولاتیانی کورد لە لایەن ئەو ڕژیمەیە بردۆتە باڵوێزخانهی ڕژیمی ئێران له لهندهن.
ئایەت مورادی کە وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، خۆی بە پێشمەرگەیەکی خۆرهەڵات و نوێنەری پەیامی گەلی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات دەناسێنێ و سەرجەم کوشتار و تیرۆری هاووڵاتیانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا مەحکووم دەکات.
ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە پێداگریش دەکاتەوە کە درەنگ یان زوو، کۆماری ئیسلامیش دەبێ بروات و ناتوانی تا سەر زۆرداریی خۆی لە هەمبەر نەتەوەی کورد، درێژە بدات.