ڕژیم بە زۆرەملی ئاڵای ئێران لە چایخانەکانی ڕەبەت دادەنێ

0
1088

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە رەبەت، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕژیم بە زۆرەملی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە چایخانەکانی شاری ڕەبەت داناوە.

مەئموورانی ڕژیم ئاڵایەکی گەورەیان بۆ هەر کام لە چایخانەکانی ڕەبەت بردووە و ناچاریان کردوون لە شوێنێکی بەرچاوی مشتەرییەکان، هەڵیبواسن.

مەئموورەکان بە خاوەن چایخانەکانیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەری لابران و هەڵنەواسینی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە دوکانەکانیان، شوێنەکەیان لێ دادەخەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت