ڕووسیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئامریکا بۆ لادانی ئەسەد ـی ڕەد کردەوە

0
539

کۆشکی کرملین هەواڵی ڕۆژنامەی ئەلحەیات، چاپی لەندەنی وەدرۆ خستەوە  کە لە زاری دیپلۆماتێک لە شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاندبوو  جان کێری بە هەندێ لە ولاتانی عەرەبی راگەیاندووە کە ولاتی ئەمریکا و ڕووسیە لەسەر داهاتووی سیاسی سووریە ڕێککەوتوون و یەکێک لەو خالانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، چوونی بەشارد ئەسەد ـە بۆ وڵاتێکی تر،

دیمێتری بیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریی تەلەفوونی گوتی: “ئەلحەیات هەندێ زانیاری بڵاو کردوونەوە کە ڕاست و درووست نین.”

بیسکۆف هەروەها گوتی: “ڕووسیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە لەمەڕ چارەنووسی وڵاتانی تر لە ڕێگای دیپلۆماتیک یان ڕێکاری تر، وتووێژ و دانووستان ناکەن، لەو بارەوە جیاوازی بۆچوونی هەیە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.