ڕووسیە: دەبێ بریتانیا داوای لێبوردن لە ئێمە بکات

0
678

لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا، دەوڵەتی عرووس بە هۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر سکریپال، سیخوڕی ڕووسی کە لە بریتانیا دەژی و کچە ٢٣ سالەکەی، داوای لێبووردن لە بریتانیا بکا، ڕووسیە دەڵێ: “ئەوە بریتانیایە کە دەبێ داوای لێبووردن لە عرووس بکا”.

ڕۆژی کورد: دیمیتری پسێکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین لە دەمی سەفەری پوتین بۆ تورکیە، ڕۆژی سێ شەمە، ٣ی مارس/14ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) وێڕای ئەو لێدوانە گوتی: “بریتانیا سێرگئی سکریپاڵی لە وڵاتی خۆی ڕاگرتووە و بەکاری دەهێنێ، کەواتە ئەوە بریتانیایە کە دەبێ داوای لێبووردن لە عرووس بکات”.

چاوەڕوان دەکرا بە هۆی ئەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ماوەی کورتی داهاتوودا، ترامپ و پوتین پێکەوە چاوپێکەوتن بکەن، کردەوە و لێدوانەکانی کۆشکی کرملین تا ڕادەیەک هێورتر بن بەڵام پێدەچێ عرووسەکان بە نیازی پەرە ئەستاندنی زیاتری هێزی خۆیان و براوەبوونی زێدەتر لە دانوستانەکان لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بن.

ڕێکەوتی ٢١ی ئاپریلی ٢٠١٨،  دیمتری پسێکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین، بە هەواڵدەریی “تاس”ـی ڕوسیەی ڕاگەیاندوە، پوتین، ئامادەی چاوپێکەوتن لەگەڵ دانلد ترامپ ـە بەڵام پیدەچێ ڕێککەوتن و ڕەخسانی بارودۆخ بۆ ئەو چاوپیکەوتنە، چەند مانگێک بخایەنێت.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سپی لە دوای هاتنە سەر کاری ترامپ و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەست بەکار بوونی ترامپە کە ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆشکی سپی بەڕێوە چووە.

پسێکۆڤ هەروەها گوتیشی: “هەڵەیەکی گەورەیە کە وا بیر بکەینەوە پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ، بێبەری بێ لە هەر چەشنە دژایەتی و وێکنەچوونی بیروڕای دوو لایەن”.

ئەو لێدوانەی عرووسەکان لە کاتێکدایە کە، وڵاتانی ئوروپایی، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی مارس/28ی ڕەشەمە، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا لە بروکسێل، ژاراوی کردنی سێرگێئی سکریپاڵ، سیخوڕی دوولایەنەی ڕووسی و کچە ٢٣ ساڵەکەی کە دانیشتووی بریتانیان، مەحکووم کرد.

ئەوان داواشیان لە ڕووسیە کرد کە لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدات.

لەلایەکی دیکەوە، پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئوروپا بەو هۆیەوە تا دێ ئاڵۆزتر دەبێ.

ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە ٢٣ دیپڵۆماتی ئوروپایی لە وڵاتەکەی وەدەر دەنێ.

ئەو بڕیارەی عرووسەکان، دژکردەوەیەکە بە بڕیاری بریتانیا بۆ دەرکردنی دیپڵۆماتەکانی ڕووسیە لە وڵاتەکەی.

بریتانیا، دوای ئەوەی کە سکریپاڵ، کە سیخوڕێکی دوولایەنەی عرووسە و لە بریتانیا دەژی، وێڕای کچە تەمەن ٢٣ ساڵانەکەی کەوتە بەر هێرشێکی کیمیایی و بە بێ هۆشی دۆزرانەوە، دیپڵۆماتکارە عرووسەکانی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا، لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆبامادا بە هۆی جیابیری لەسەر پرسگەلێکی وەک قەیرانی سووریە و ئۆکراینی ڕۆژهەڵات تا نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە.

پوتین و بەرپرسانی کۆشکی کرملین تا ئێستا چەندین جاران هیوایان خواستووە لە سەردەمی دەسەڵاتی ترامپ ـدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو ولاتە ئاسایی ببێتەوە.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٠٠ سەربازی ئەمریکایی گەیشتنە وڵاتی نۆروێژ و بڕیارە شەش مانگ لەو وڵاتە بمێننەوە و دواتر شوێنی خۆیان بدەن بە یەکەیەکی نوێ کە ئەویش شەش مانگ دەمێنێتەوە، ئەوەش دژکردەوەی توندی ڕووسیەی لێکەوتەوە.

ڕەوانەکردنی ئەو چەکدارە ئەمریکاییانە بۆ نۆروێژ لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەمین یەکەمی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.