ڕووسیە داوای ئاگربەست لە سووریە دەکات

0
568

لە حاڵێکدا کە پارێزگای حەلەب، لە ژێر هێڕشە بەربەرینە هەواییەکانی ئەرتەشی ڕووسیە و سووریە و گرووپە شێوە سەربازییە هاوپەیمانەکانی بەشار ئەسەد دایە، سووریە پێشنیاری ئاگربەست لە سووریە دێنێتە ئاراوە.

ڕووسیە پێشنیاری داوا تا لە ١١ی ڕەشەممە (١ی مارس)ـەوە لە سوورییە ئاگربەست بکرێت و شەڕ ڕاوەستێت.

ئەو داوای ئاگربەستەی ڕووسیە لە ١ی مارس بەدواوە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکایی و ڕۆژئاوایی بە گشتی، داوای ئاگربەستی بەپەلە لە ئێستادا دەکەن نەک دوای ١٨ ڕۆژی تر.

داوای ئاگربەستی بەپەلە لەلایەن ئەمریکا، بە مەبەستی بە ئەنجام گەیشتنی ئەو دانیشتنانەیە کە ٢ حەوتووی داهاتوو ئەنجام دەدرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەرانی ئەمریکا، ئێران، عەرەبستان، ڕووسیە و چەند وڵاتێکی تر لە مونیخی ئاڵمان، پێکەوە کۆ ببنەوە و لەمەڕ قەیرانی سووریە، ئاخاوتن بکەن. دۆینێکەش شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی لە پشت دەرگا داخراوەکان ڕێک خست و تێیدا باسیان لە دۆخی سووریە کرد.

بەشێکی زۆر لە کارناسان لایان وایە کە ئەو داواکارییەی ڕووسیە بە مەبەستی کڕینی کاتە بۆ سووریە و هاوپەیمانەکانی و هەروەها بۆ ئێران تا خۆیان بەهێز و تەیار و پۆشتە بکەنەوە.

لەو دواییانەدا سێ وڵاتی عەرەبی عەرەبستان، بەحرەین و ئیمارات ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە ئامادە کردووە و دەنگۆی ئامادەبوونی تورکیەش بۆ سازدانی پەلامارێک لە سووریە بوونی هەیە لە هەمان کاتیشدا هەواڵەکان باس لە ناردنی ٤٠ هەزار هێز لە لایەن ئێرنەوە بۆ سووریە دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.